• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سوپاس و پێزانین دەبەخشرێتە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لەبەرامبەر هاوکاری کردنی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی لە دروست کردنی بینای هۆڵی سیستمی یەک پەنجەرە.

پاش هاوکاری کردنی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، لە دروست کردنی هۆڵی یەک پەنجەرە لە لایەن کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، ئەمڕۆ چوار شەممە ،6ـی تەموزـی2022 ، بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی ، بە یاوەری بەڕێز ،ئاراس ناصر ، بەرپرسی پارێزگاری خێزان ،سەردانی کۆمپانیای (ئاسیا سێڵ) یان کرد و لەلایەن بەڕێز سیروان نوری، بەڕێوەبەر لەسەرچاوە مرۆیەکانی کۆمپانیا پێشوازی کران.

ئامانجی سەردانەکە بەخشینی سوپاس و پێزانین بوبە کۆمپانیای ئاسیا سێڵ لەپای هاوکاریان لە دروست کردنی بینای هۆڵی سیستمی یەک پەنجەرە لە بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی ، هەروەک جێگری بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆیەکانی کۆمپانیا سوپاسی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی کردوو دڵنیای دا کە بەردەوام هاوکارو پاڵپشت دەبن و جەختی لە یەکخستنی تواناکان کرد بۆ خزمەتی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و منداڵانی بێسەرپەرشت و گەشەپێدانی تواناکانیان.

پڕۆژەی بینای سیستمی یەک پەنجەرە لە ئێستادا لە قۆناغی دروست کردندایەو لە سەدا 60ـی کارەکانی بە کۆتا هاتووەو بە تەواو بونی تیایدا ئاسانكاری‌ ته‌واو پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتیان ده‌كات‌ بە تایبەت هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ هاووڵاتیان هه‌ست به‌ ماندووبوون‌و بێزاری‌ بكه‌ن كاره‌كانیان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت‌و له‌ شوێنی‌ شایسته‌ چاوه‌ڕوانی‌ ته‌واوبوونی‌ مامه‌ڵه‌كانیان ده‌كه‌ن.

06/07/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.