لەپای ڕۆڵی دڵسۆزانەیان لە دەزگیرۆیی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و هەژاران و بێ سەرپەرشتان بەڕێوەبەری گشتی سوپاسنامه‌یەکی تایبه‌ت پێشكه‌ش بە ڕێکخراوی ڕابیطەی مرۆیی ده‌كات.
ڕۆژی یەکشەممە، 3ـی تەموزـی2022، به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، به یاوەری بەڕێز ،مافناس ، هیوا ڕەحمان ، ڕاوێژکاری یاسایی ، سەردانی ڕێکخراوی ڕابیطەی مرۆیی کرد و لەلایەن بەڕێزان م.جمال مەحمود ،بەڕێوەبەری لقی سلێمانی، شێخ حسێن نجمەدین، سەرۆکی دەستەی کارگێڕی باڵای ڕێکخراو ، پێشوازیان لێ‌کرا.
لە چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی، خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی پێشكه‌ش به ڕێکخراوی ڕابیطەی مرۆی کرد، له پای ڕۆڵی دڵسۆزانەو بەرچاویان لە هاوکاری کردنی خەڵکانی هەژارو خاوەن پێداویستی تایبەت لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانیەوە.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا دەربارەی هه‌ماهه‌نگی‌و كاری پێكه‌وه‌یی‌و ئاسانكاری زیاتر بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیانی خاوەنپێداویستی تایبەت و هەژاران و منداڵانی بێ سەرپەرشت و بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لە کارەکانیان کردوو هیوای بەردەوامی بۆ خواستن.
له به‌رانبه‌ردا ڕێکخراوی ڕابیطەی مرۆیی سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتیان كرد له به‌رانبه‌ر هه‌ڵوێستیانداو جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان كردوویانە به ئه‌ركی خۆیانی دەزانن.
|