دایه‌نگه‌ی بەختیاری فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی خۆی ئه‌نجامده‌دات و بەڕێوەبەری گشتی بە فەرمی سوپاس وپێزانین پێشکەش بە بەڕێوەبەر و کارمەندان دەکات.
ئەمڕۆ چوار شەممە، 22ـی حوزەرانـی2022، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی‌و خاتوو ژیار جەلال، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمان، خاتوو ڕازاوە میرزا ، جێگری بەڕێوەبەرو خاتوو حەلیمە فەتاح، به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان و دایك‌و باوكی منداڵانی دایه‌نگه له بینای دایەنگەی بەختیاری، یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی دایه‌نگه‌ی بەختیاری حكومی بۆ دەرچوانی به‌ڕێوه‌چوو.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك چالاكی جۆراوجۆری هونه‌ری‌و سرودو گۆرانی‌و شانۆیی له‌لایه‌ن منداڵانی دایه‌نگه‌وه پێشكه‌شكرا كه جێگه‌ی خۆشحاڵی ئاماده‌بووان‌و دایك‌و باوكی منداڵه‌كان بوو.
له میانی ئاهه‌نگه‌كه‌دا به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، ڕێز لێنانی خۆی بەخشیە بەڕێوەبەر و سێ کارمەندی دایەنگەکە بەهۆی دروست کردنی باخچەیەک لەناو دایەنگەکە لەسەر ئەرکی خۆیان و بە فەرمیش سوپاسی سەرجەم کارمەندانی کرد بۆ کار‌و چالاکیەکان و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستا‌و ستافی دایه‌نگه كرد كه به گرنگیدان به په‌روه‌رده‌ی منداڵ‌و جێ به‌جێكردنی ته‌واوی یاسا‌و ڕێنماییه‌كانه‌وه یه‌كێكن له دایه‌نگه زۆر باشه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی‌و نمونه‌ی كار‌و خزمه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاست به‌رز پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به بایه‌خی گرنگیدان به منداڵ كرد له‌لایه‌ن خێزان‌و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان كردو‌و دیاری خوای گه‌وره‌یه‌و پێویسته خێزانه‌كان‌و دامه‌زراوه‌كان به بایه‌خه‌وه گرنگی به ئێستا‌و ئاینده‌یان بده‌ین".
له كۆتایی ئاهه‌نگه‌كه‌شدا پاش گرتنی وێنه‌ی ده‌رچوون، بڕوانامه‌و خه‌ڵاتی تایبه‌ت به‌خشرایه ئه‌و منداڵانه‌ی قۆناغی دایه‌نگه ته‌واو ده‌كه‌ن‌و پێده‌نێنه قۆناغی ساڵی چواره‌می ته‌مه‌نیانه‌وه كه به‌ڕێكردنه بۆ قۆناغی باخچه‌ی ساوایان.
|