• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ دوو دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانیان ده‌كات.

"جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندی‌ به‌ یاساو ڕێنماییه‌كان‌و پاراستنی‌ سودمه‌ندان ده‌كاته‌وه‌"

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌،21ـی6ـی2022 بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌،بە هاوڕێیەتی بەڕێزان ئاراس ناصر، بەرپرسی پارێزگاری خێزان ، هیوا سەعید، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، دوو دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌و له هەردوو سه‌ردانه‌كاندا جه‌ختی‌ له‌سه‌ر جێ به‌جێكردنی‌ یاساو ڕێنماییه‌كان‌و پاراستنی‌ مافی‌ سودمه‌ندان كرده‌وه‌.

له‌ سەردانی یەکەمدا ، بەڕێوەبەری گشتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی كرد و له‌و سه‌ردانانه‌دا ئەرک وكاری ئه‌و دامه‌زراوەی‌ له‌ نزیكه‌وه‌ بینی‌‌و هۆبەو یەکە جیاوازەکانی بەسەر کردەوەو ژمارەیەک ڕێنمای پێویستی پێدان و به‌دواداچوونی‌ پێویستی‌ كرد بۆ كاره‌كان، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێز لەتیف شێخ عەزیز ،بەڕێوەبەر و کارمەندان کرد كه‌ دڵسۆزانه‌ ئه‌ركه‌كانی‌ ڕاده‌په‌ڕێنێت.

لە سەردانی دووەمدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ردانی‌ دایه‌نگەی (چوارباخ)ی حكومی‌ كرد، له‌و سه‌ردانانه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر جێ به‌جێكردنی‌ یاساو ڕێنماییه‌كان كرده‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی‌ ڕێنماییكرد له‌سه‌ر باشتر كردنی‌ ئاستی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ئه‌ركه‌كان، هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ کارمەندانی دایەنگە گفتوگۆی‌ كرد كه‌ زیاتر ئاگاداری منداڵه‌كان بن بەمەبەستی پاراستنیان لە پەتای سکچون و ڕشانەوە و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرو کارمەندان کرد

21/06/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.