• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
کوێستان محمد : هەر وەک توشبوانی ئۆتیزم هەوڵی دابین کردنی خزمەت گوزاری پزیشکی بێ بەرامبەر بۆ هەموو هاوڵاتیەکی خاوەن پێداویستی تایبەت دەدەین.

ئەنجامدانی پشکنین و چارەسەر کردنی توشبوانی ئۆتیزم بێبەرامبەر دەچیتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

دوابەدوای نوسراوی ژمارە( 220413) لـە ڕێکەوتـی (17ـی4ـی2022 ) وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی کە واژووی خاتوو کوێستان محەمەد ،وەزیری کاری لەسەرەو ئاراستەی وەزارەتی تەندوستی کراوە و پاشان ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کراوە ، بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕەزامەندی دا لەسەر خزمەتگوزاری تەندروستی بێبەرامبەر بۆ توشبوانی ئۆتیزم .

پاش وەرگرتنی ڕەزامەندیەکە ژمارەیەک لەخێزانی توشبوانی ئۆتیزم پەیوەندیان بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی کرد بۆ وەرگرتنی زانیاری لەو بارەوە دەڵێن کە بڕیارەکە بووەتە هۆی دڵخۆشی خانەوادەی توشبوانی ئۆتیزم و سوپاسی بەڕێز خاتوو کوێستان محمد ، وەزیری کاریان کرد بۆ هەوڵەکانی لەو بوارەداو دەڵێن زۆرێک لەوانەی منداڵی توشبووی ئۆتیزمیان هەیە توانای مادیان کەمەو ناتوانن وەک پێویست چارەسەر وەربگرن بۆ نەخۆشەکانیان و بۆیە لە ئێستادا بە بڕیارەکە زۆر دڵخۆشن.

بۆ ئەو مەبەستە بەڕێز خاتوو کوێستان محمد، بە سایتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمانی ڕاگەیاند ئه‌وان ئەم بڕیارە بە بەرپرسیارەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەزان بەرامبەر بە دابینکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی بۆ منداڵانی توشبوی ئۆتیزم ، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی خانەوادەکانیان بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی و کارو کاروباری کۆمەڵایەتی هەماهەنگ دەبن تاکو گشت منداڵانی ئۆتیزم بەبێ بەرامبەر لە خزمەتگوزاریە تەندروستییەکان سوودمەندبن.

پاشان وتی وه‌ك وەزارەتی کار و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ سنوری‌ پارێزگاکان به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر كارو خزمه‌تیان بۆ كه‌مئه‌ندامان و هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت و بڕیاری ئەنجامدانی پشکنین و چارەسەر کردنی توشبوانی ئۆتیزم بێبەرامبەر دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە و هەر وەک توشبوانی ئۆتیزم هەوڵی دابین کردنی خزمەت گوزاری پزیشکی بێ بەرامبەر بۆ هەموو هاوڵاتیەکی خاوەن پێداویستی تایبەت دەدەین و ئه‌وه‌ی‌ كردوویانه‌ ئه‌ركی‌ خۆیان بووه‌.
هەروەک هیوای‌ خواست كوردستان به‌ خه‌ڵك و حكومه‌ته‌وه‌ زیاتر له‌ خواستی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت تێبگات و زیاتر ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاویان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا بۆ بڕه‌خسێنین.

هەر لەسەر ئەو بڕیارە به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ بەڕێزان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزیری تەندروستی کرد و هەوڵ و ماندووبوونیانی بەرز نرخاند و ئەم كارەی بە كارێكی مرۆڤانە و هەستكردن بە بەرپرسیاریه‌تی ناساند .
هه‌روه‌ك جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ هه‌ر دڵسۆزییه‌ك له‌م بواره‌دا سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌ركی‌ هه‌موو لایه‌كه‌ له‌ هه‌مانكاتدا كارێكی‌ زۆر پیرۆزه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ ئه‌و بارودۆخەی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت وخانەوادەکانیان پێیدا تێپەڕ دەبن و خزمه‌تكردنی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم‌و خێزانه‌كانیان شایسته‌ی‌ خزمه‌تی‌ باشترن.


19/06/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.