به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشوازی له شاندێکی هاوبەشی هەردوو ڕێكخراوی (خانزاد) و (وچان) ده‌كات .
ئەمڕۆ پێنج شەممە 9ـی6ـی2022، به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان ئاراس ناصر ، بەرپریسی پارێزگاری خێزان ، تریفە عەلی ،بەڕێوەبەری ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشلێکراو،مافناس، لانە ئەبوبکر .پێشوازی کرد لە شاندێکی هاوبەشی هەردوو ڕێكخراوی (خانزاد) و (وچان) کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان نیاز صالح ،توێژەری دەرونی، فێنک کەمال، بەرپرسی پڕۆژەکان لە ڕێکخراوی خانزاد، صەلاح حسن ،لە ڕێکخراوی وچان .
ئامانجی سه‌ردانه‌كه بریتی‌بوو له پیاچوونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی پڕۆژەی گەشەپێدانی خزمەتگوزاریەکانی ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو کە ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد بە هاوکاری ڕێکخراوی وچان لە ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشە لێکراوی سلێمانی بەڕێوەی دەبەن، هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی پێشنیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی بۆ خزمه‌تكردنی ژنان و خێزان له سنوری پارێزگای سلێمانی‌و زانینی توانا‌و ئاماده‌یی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ ئه‌و به‌رنامانه بۆ پاڵپشتی ماڵی داڵده‌دانی ژنانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو.
له ماوه‌ی نزیكه‌ی سه‌عاتێكدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و ئاماده‌بووان زۆر به‌باشی بۆچوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و توانای دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی بۆ میوانه‌كان خسته‌ڕوو، له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید وتی:" كار‌و خزمه‌ته‌كانی ئێمه به‌بێ جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی‌و ئاینی بۆ هه‌موو ژنان‌و منداڵانه‌و له ئاستێكی به‌رزدا هاوكاری ڕێكخراو‌و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌بین له هه‌موو بواره‌كانی پاراستنی منداڵان‌و ژنان‌و هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و هەروەک دەستخۆشی لە هەردوو ڕێکخراوی ناوبراو کرد‌و کارەکانیانی بە گرنگ وەسف کرد.
|