بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری گشتی ماڵی پەنا بۆ بێلانەکان کرایەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ ،پێنجشەممە، 16ـی6ـی2022، بە ئامادە بوونی بەڕێزان ئیسماعیل ڕەشید ،بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ،ئاراس ناصر ، بەرپرسی پارێزگاری خێزان، ژمارەیەک لە کەسایەتی حکومی و حزبی ماڵی پەنا بۆ بێلانەکان کرایەوە.
ماڵەکە لەلایەن ژمارەیەک گەنجی خۆبەخش دروست کراوەو یەکەمین ماڵە بۆ کەسانی بێ کەس و خێزان لە عێراقدا ئەو هاوڵاتیانە لەخۆ دەگرێت کە گرفتی دەرونیان هەیەو هیچ خانەو لانەیەکیان نیە و لەسەر شەقامەکان دەمێننەوە و ڕۆژانە سودمەندانی لە ڕێگەی پزیشکی دەرونی و جەستەییەوە هاوکاریان پێشکەش دەکرێت،
لەو مەراسیمەدا بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید دەستخۆشی لەو گەنجانە کردو کارەکەیانی بەگرنگ باس کردوو پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ دوپات کردنەوە .
|