پرسە
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
بە خەمەوە، هەواڵی کۆچی دوایی (عومەر عەلی چنارەی) کارمەندی دڵسۆزمان لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی دەربەندیخان ڕادەگەیەنین، کە بەنەخۆشی کۆرۆنا ڕۆژی سێشەممە، ٦ی ٧ی ٢٠٢١ ، گیانی لەدەستدا.
بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانیەوە، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی منداڵ و خێزان و کەس و خزمانی کۆچکردوو دەکەین و لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە لە گوناهی کۆچکردوو خۆش بێت و لە بەهەشتەکەی خۆیدا بیحەوێنێتەوەو سەبوری و ئارامی بڕژێنێت بەسەر دڵى خانەوادەو خزمانیدا.
انا لله وانا الیه راجعون
نەهرۆ عەبدوڵا عەلی
بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت
٧ی ٦ی ٢٠٢١
|