• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
ئاگاداری
هەواڵ
بۆ بەدواداچوونی کارەکانیان وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتی دوو پڕۆژەی گرنگ بەسەردەکەنەوە.

ئەمڕۆ ١شەممە ٢٠ی ٦ی ٢٠٢١، بەڕێز، خاتوو کوێستان محەمەد ،وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بە یاوەری بەڕێزان ،نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی ،بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بە وەکالەت و ئەندازیار ، بەختیار عەلی، لێپرسراوی بەشی ئەندازیاری بە جیا هەردوو پڕۆژەی خێرخوازی ماڵی منداڵان لە گەڕەکی کورد سات و ماڵی بەساڵاچوان لە شارە دێی سیتەک بەسەر کردەوە.

لەو سەردانەدا باس لە چۆنیەتی‌ چارەسەرکردنی‌ هەر گرفتێک کە ڕوبەڕوی پڕۆژەکان دەبێتەوە کراو هەموو لا هاوڕابوون لەسەر هاوکاریکردنی‌ پرۆژەکە لە ڕووی‌ یاسایی‌ و هونەری و کارکردن تیایاندا، ئەوەش بەهۆی‌ ئامانجی‌ پڕۆژەکەوە کە کارێکی‌ خێرخوازییەو بایەخی‌ گەورەی هەیە لە باشترکردنی‌ کاری‌ دامەزراوەی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە سلێمانی.

بەڕێز ،کوێستان محەمەد، ئەوەی‌ بۆ ئامادەبوان و کەناڵەکانی‌ ڕاگەیاندن شیکردەوە کە لە ئیستەدا بەساڵاچوان و نەوجەوانان و منداڵان پێویستیان بە بینای نوێ هەیە تا لەڕوی دەرونی و خزمەت گوزاری و تەندروستیەوە ژیانێکی باشتر بۆ سودمەندان دابین بکەین و  پێویستمان بەم بینا نوێیانە هەیە تا پێویستی‌ هەردوو پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و هەڵەبجەو ئیدارەکانی‌ گەرمیان و ڕاپەڕین و تەنانەت هێندێک جار شاری‌ کەرکوکیش بۆ لەخۆگرتنی‌ بەساڵاچووان و منداڵانی نەوجەوانان پڕبەکەینەوە، وە ئەم پڕۆژەیە دەبێتە هۆی‌ باشترکردنی‌ خزمەتگوزار چاودێری‌ بەساڵاچووان و نەوجوانانی منداڵان، لە ڕووی‌ کوالێتییەوە، هەروەها هاندانێکیشە بۆ خەڵکانی‌ تری‌ خێرخواز تا لەم بوارە خێرخوازییەدا سەرمایەو توانای‌ خۆیان بخەنە خزمەتی‌ وڵاتەوە.
پاشان بەڕێز نەهرۆ عەبدوڵڵا،  وتی دەست خۆشی لە و دوو بنەماڵە خێرخوازە دەکەین کە ئەم پڕۆژەگرنگانەیان دەست پێکردوەو داواش دەکەم کە خێرخوازانی تر سەرمایەکانیان لەم پڕۆژە گرنگانە بەگەڕ بخەن و دەستخۆشیش لە تەواوی  ستاف و کرێکارانی پڕۆژەکان دەکەم و پاڵپشتی خۆم و بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی بۆ هەر پڕۆژەیەکی هاوشێوە دوپاتدەکەمەوە .


جێگەى‌ باسە، پرۆژەی‌ دروستکردنی‌ بینای نوێی ماڵی‌ بەساڵاچووانی‌ سلێمانی‌ لە شارەدێی‌ سیتەک، پڕۆژەیەکی‌ خێرخوازیەو لەلایەن خانەوادەی (مام حەمەمیرزا)و کوڕو نەوەکانیەوە دروست دەکرێت‌و لە بەرواری، ٨ی‌ ٨ی‌ ٢٠٢٠، گرێبەستی‌ کارکردنەکەی‌ ڕاگەیەنرا. وە بینای نوێی ماڵی منداڵانیش لە لایەن خێرخوازێکی تر دروست دەکرێت.

20/06/2021
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.