جۆرێک لە ناسنامەی بۆ کەمئەندامان دروست دەکرێت کە کارئاسانی زیاتریان بۆدەکات.
بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کەمئەندامان کۆدەبێتەوە.
ڕۆژی ٥ شەممە ،٢٤ی ٦ی ٢٠٢١، بهڕێز، نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی،بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، بە وەکالەت، بە ئامادەبوونی بەڕێزان، بێستون جەبار، نوێنەری بەڕێز وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ، لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی کەمئەندامانی کۆبویەوە، کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان، هاوبەش نوعمان سەرۆکی یەکێتی نابینایانی کوردستان ، سەردار خەلیل ،سەرۆکی ڕێکخراوی توانا بەخشی منداڵان ،شێخ محەمەد ،سەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژ ، عوسمان خەلیفە ،سەرۆکی ڕێکخراوی ڕۆشنای دڵ ، سەردار محەمەد ،سەرۆکی ڕێکخراوی دەنگی ئۆتیزم ، ئاراس عوسمان ،لێپرسراوی ڕێکخراوی کۆمەڵەی ئۆتیزم ، خۆشناو ڕەوف،لێپرسراوی کۆمەڵە هیوای کەمئەندامان ، کۆچەر کەریم ،سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی.
سەرەتا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە بەڕێزانی ئامادەبو کردو ، باسی چۆنیهتی دروست کردنی ناسنامەیەکی نوێی بۆ ئامادەبوان شیکردەوە و کارکردنی ناسنامەکە کە بە شێوازی پڕۆگرامی ئهلیكترۆنیو سیستمی داتابەیس دەبەستێتەوەو کارئاسانی زیاتر دەکات بۆ کەمئەندامان، چونکە بە تەواو بونی ئەو ناسنامەیە، زۆرترین گرفت کە دێتە ڕێی کەمئەندامان چارەسەر دەبێت و ڕێکخستنی تەواوی ئەو کەمئەندامانەی کە تۆمارن بە یەک سیستمی داتەبەیسەوە ڕونکردەوە.
هەروەها باسی لە سیستەمێکی داتابەیسی کرد،کە بۆ ڕێکخستنی تۆمارو لیستی موچە و تۆمار کردنی زانیاریەکانی سودمەندانی کەمئەندامان و بە ئەلکترۆنی کردنی لەسەر ویبسایتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ،بۆ کار ئاسان کردنی کاری کەمئەندامان دروست کراوە.
پاشان بەڕێز بێستون جەبار، کۆبونەوەکەی بە گرنگ وەسف کردو شێوازی کارکردنی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ ئامادەبوان ڕونکردەوەو پشتیوانی بەڕێز خاتوو کوێستانی بۆ کەمئەندامان دوپات کردەوە، ڕایگەیاند کە دروست کردنی ناسنامەی نوێ زۆرێک لە گرفتەکانی بەردەم کەمئەندامان چارەسەر دەکات .
پاشان هەموو ڕێکخراوەکانی بەژدار بوو سوپاسی هەوڵەکانی وەزارەتی کاروو کاروباری کۆمەڵایەتیان کرد بۆ ئەو هەوڵانەی کە دەدرێت لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی کەمئەندامان دا، وە پشتگیری و پشتیوانی و سەرنجی خۆیان لەسەر دروست کردنی ئەو جۆرە ناسنامەیە بۆ کەمئەندامان خستە ڕوو. .