بەڕێوەبەری گشتی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی بەسەر کردەوە
ڕۆژی سێ شەممە ٢٢ی٦ی٢٠٢١، بەڕێز نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، بە یاوەری بەڕێزان خاتوو، ئاشتی نوری ، بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی، خاتوو نوخشە ڕەسول ،بەڕێوەبەری کارگێڕی و سۆران سەعید ،لێپرسراوی بەشی پلان هۆڵی تاقیکردنەوەکانی پەیمانگای هیوای نابیستانی بەسەر کردەوە.
ئەم بەسەر کردنەوەیەی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بۆ دڵنیابوونەوە بوو لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی،، وێڕای دەست خۆشی لە ستافی ئیداری و پەروەردەیی، هیوای سەرکەوتنی بۆ گشت قوتابیان خواست لە تاقیکردنەوەکان.
|