• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتیبە هەماهەنگی ڕێکخراوی (unfpa) ،كۆتایی‌ به‌ ڕاهێنانێكی‌ ٣ ڕۆژه‌ بۆ توێژەرانی کۆمەڵایەتی هێناو بڕوانامه‌ی‌ به‌شداربوون به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابه‌شكرا"

ئەمڕۆ ٥ شه‌ممه‌، ٢٤ی ٦ی٢٠٢١، به‌ ئاماده‌بوونی‌ مافناس هیوا ڕەحمان، نوێنەری بەڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ، خاتوو ،ناز هۆشیار نوێنەری ڕێکخراوی (unfpa) لە هۆڵی تایتەنیک ، و بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی (unfpa) كۆتایی‌ به‌ ڕاهێنانێك هێنا كه‌ بۆ توێژەرانی کۆمەڵایەتی و دەرونی سەر بە به ڕێوه به رایه تی گشتیمان و به ڕێوه به رایه تی چاکسازی گه وران و چاکسازی ژنان و منداڵان وماڵی داڵدەدانی ژنان بۆ (بەهێز کردنی تواناکانی توێژەرانی کۆمەڵایەتی لە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی حاڵەتدا) كرابوویه‌وه‌، تیایدا بڕوانامە بە بەژداربوان بەخشرا.

له‌و مه‌راسیمه‌دا مافناس، هیوا ڕەحمان، وتەیەکی پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا وێڕای‌ پیرۆزبایی لە توێژەرانی بەژداربوو لە خولەکە سوپاسی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی‌ کرد کە به‌شداربوون له‌ سه‌رخستنی‌ كاره‌كانی‌ ڕاهێنانه‌كه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌ ستراتیجی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كرد له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خول‌و ڕاهێنانه‌كانداو جه‌ختی‌ كره‌وه‌ له‌وه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ستراتیجیانه‌ ده‌یه‌وێت بایه‌خ به‌ توانای‌ توێژەرانی کۆمەڵایەتی و دەرونی بدات و خاوه‌ن به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی‌ پێشكه‌وتووی‌ كاركردن بێ.
پاشان خاتوو ، ناز ووشیار وتەیکی پێشکەش کردوو جەختی لەسەر گرنگی کردنەوەی ئەم جۆرە خولانە کردەوە ڕایگەیاند کە هاوکاری وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دەبن.

ڕاهێنانه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ سێ ڕۆژدا له‌ هۆڵی‌ تایتەنیک به‌ڕێوه‌چوو کە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بە هەماهەنگی ڕێکخراوی‌ (unfpa) کردبویەوە.

له‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌و ڕاهێنانه‌وه‌ کارمەندانی به‌شداربوو توانای‌ پێویستیان وه‌رگرت بۆ باشتر خزمه‌تكردن بە بەڕێوەبەرایەتیەکانی کۆمەڵایەتی بە گشتی و ماڵەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بەتایبەتی.

24/06/2021
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.