• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ئامانج ئاڵوگۆڕى ئەزموون و دروست کردنی سیستەمێکی داتابەیس بۆ سودمەندانی کەمئەندامان»

ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرو بەرپرسانی کۆمەڵایەتی دهۆک و هەولێرو ئاکرێ ، دامه‌زراوه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌.

ئەمڕۆ ،٢٥ی ٥ی ٢٠٢١، به‌ڕێز، نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی،بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بە وەکالەت بە ئامادەبوونی بەڕێزان، خاتوو پرشنگ کەریم قادر، بەڕێوەبەری جێبەجێکارو ،بەرزان کەریم فەرەج، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی چەمچەماڵ و سۆران سعید، لێپرسراوی بەشی پلان. عەبدول واحید ئەحمەد فەرەج، جێگری بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی دەربەندیخان ، وموحەمەد ڕەئوف عارف،بەرپرسی هۆبەی کەمئەندامان.
پێشوازیان کرد لە شاندێکی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان، ڕەزا نایف عەبدولقادر ، بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستی کۆمەڵایەتی دهۆک، و غازی موحەمەد تاهیر ، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی ئاکرێ و ، دلێر ئەنوەر نورەدین، بەڕێوەبەری توێژینەوەو ڕاهێنان لە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ،یونس عسمەت ئەحمەد ، فەرمانبەری داتاو زانیاری و هۆزان موحەمەد ئەمین ،بەرپرسی بەشی ئایتی .

پاشان لە کۆبونەوەیەکدا بەسەرپەرشتی بەڕێز نەهرۆ عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت ، باسی لە پێویستی بە زووی جێبەجێ کردنی بەیانی ژمارە (١) ی ساڵی (٢٠٢١) کردەوە ، کە جەخت لە بەیانی ژمارە (٧)ی ساڵی (٢٠١٢) دەکاتەوە، چۆن پێویستە بە زووی کاری لەسەر بکرێ و هەر سودمەندێک لە ڕێگەی شارو قەزاو ناحیەکەی خۆیەوە هەموو کارە تایبەتەکانی خۆی دەکات و ناگەڕێتەوە بۆ تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی، وە هەموو سودمەندێک یەک ئەژماری بانکی تایبەت بە خۆی هەبێت و ئاسانکاری تەواویان بۆ بکرێت ، وە پاشان به‌ڕێز ڕه‌زا نایف، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ دهۆك باسی‌ له‌ شێوازی‌ كاركردنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی‌ كردوو چۆنیه‌تی‌ كاركردنی‌ پڕۆگرامی‌ ئه‌لیكترۆنی‌‌و سیستمی‌ یه‌ك په‌نجه‌ره‌ی‌ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی‌ ڕوونكرده‌وه‌ پاشان، شاندی میوان سیستەمێکی داتابەیسی پێشکەش کرد ،کە بۆ ڕێکخستنی تۆمارو لیستی موچە و تۆمار کردنی زانیاریەکانی سودمەندانی کەمئەندامان و بە ئەلکترۆنی کردنی لەسەر ویبسایتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ،بۆ کار ئاسان کردنی کاری کەمئەندامان دروست کراوە .


له‌ درێژه‌ی‌ سه‌ردانه‌كانیاندا، به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی پاراستن و هاوڕێكانیان سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانیان كردو بەش و هۆبەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەیان بەسەر کردەوە.

له‌باره‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌وه‌، به‌ڕێز نەهرۆ عەبدوڵڵا، به‌ سایتی‌ فه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانی‌ ڕاگه‌یاند:" پێویستە بە زووی ئەو سیستەمە بکەوێتە کارو زانیاریەکان تۆمار بکرێن چونگە بەگەڕ خستنی داتابەیسەکە زۆرترین گرفت کە دێتە ڕێی کەمئەندامان چارەسەر دەبێت ،وە دروست کردنی ناسنامەیەکی نوێ کە ساڵانە نوێ دەکرێتەوە ئاسان کاری بۆ کەمئەندامان بکات ، وە بە دڵنیایەوە لە خزمەتی ئەو توێژەی کۆمەڵگا دەبین ، وە ئامانجی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی ڕوون کردەوە و ووتی ئاڵوگۆڕی‌ ئه‌زموون‌و سودوه‌رگرتن بوو له‌ ئه‌زموونی‌ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ی‌ وه‌زاره‌ت‌و دامه‌زراوه‌كانی‌ له‌ شاری‌ دهۆك، به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی‌ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ له‌ پاڵ كۆمه‌ڵێك هۆكاری‌ تردا توانیویانه‌ شێوازێكی‌ زۆر جوان له‌ به‌ڕێوه‌بردن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ تۆڕی‌ پاراستن په‌یڕه‌و بكه‌ن كه‌ ئاسانكاری‌ زۆری‌ بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و سودمه‌ندانی‌ تۆڕی‌ پاراستن تێدایه‌، هه‌روه‌ها كاركردن له‌ به‌ ئه‌لیكترۆنیكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌ڕێوه‌بردن له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كارو هه‌وڵێكی‌ زۆر گرنگه‌، ئومێد ده‌كه‌ین سه‌رجه‌م وه‌زاره‌تی‌ كارو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ بتوانین به‌باشی‌ ئه‌و شێوازی‌ كاره‌و پێشكه‌وتووتریش له‌ پرۆسه‌ی‌ به‌ڕێوه‌بردن په‌یڕه‌و بكه‌ین له‌ پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ خزمه‌تگوزاری‌‌و ئاسانكاری‌ بۆ هاووڵاتیان به‌تایبه‌ت كه‌ سوپاس بۆ خوا دۆخی‌ دارایی‌ به‌ره‌و باشتر ده‌چێت".
له‌ كۆتایی‌ دا بەڕێز ڕەزا نایف، سوپاسی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پارێزگای‌ سلێمانی و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسانی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئه‌و پارێزگایه‌ كرد بۆ میوانداری‌‌و ئاسانكارییان له‌و دیدارانه‌داو هیوای‌ خواست ئه‌مجۆره‌ سه‌ردانه‌ هاوبه‌شانه‌ له‌ نێوان پارێزگاكاندا بۆ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان زیاتر بێت تاوه‌كو باشتر سود له‌ پێشكه‌وتنه‌كانی‌ یه‌كتری‌ وه‌رگرین‌و له‌و بواره‌ی‌ له‌ شوێنێك ئه‌زموونی‌ باش هه‌یه‌ له‌ شوێنێكی‌ تر سودی‌ لێ وه‌رگرین.

25/05/2021
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.