• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
ئاگاداری
هەواڵ
مەراسیمێکی تایبەت بە ماڵئاوای لە بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٤ى ٤ى ٢٠٢١، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، بە ئامادەبوونى بەڕێزان بیستون جبار مجید, بە نوێنەرایەتی وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى و ،نەهرۆ عبدڵڵا علی ،بەڕێوەبەری گشتی چاودێرو گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی و خاتوو ئاشتی نووری, بەڕێوەبەری چاودێری كەمئەندامانی سلێمانی, خاتوو ژیار جلال ،بەڕێوەبەری چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی, و شەماڵ عباس بەڕێوەبەری چاودێری كۆمەڵایەتی ڕانیە و, خاتوو نوخشە ڕسول ،بەڕێوەبەری كارگێڕی و ئاراس ناصر ، بەرپرسی بەشی پارێزگاری خێزان و سۆران سعید بەرپرسی بەشی پلان و خاتوو حلیمە فتاح ،بەرپرسی بەشی دایەنگەكان و هیوا سعید و ئارەزوو غفور ،سەرپەرشیارانی پەروەردەیی و خاتوو ڕێزان فتاح ، بەرپرسی بەشی ژمێریاری و ڕێبوار رسول بەرپرسی بەشی یاساو, ژمارەیەك لە بەرپرسان و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ، مەڕاسیمێکى تایبەت بە ماڵئاوایى بەڕێز ،خاتوو ئاشتی ئیبراهیم محێ دین، بەڕێوەبەرى گشتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى سلێمانى بەرێوەچوو.
لەو مەڕاسیمەدا بەڕێز بێستوون جبار مجید ، بە نوێنەرایەتی بەڕێز وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی وتەیەکى پێشکەشکردو باسی ڕۆڵی خاتوو ئاشتی ئیبرهیم كرد لە ماوەی كاركردنی وەك بەڕێوەبەری گشتی و دەست خۆشی و سوپاس و پێزانینی بەڕێز وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بە خاتوو ئاشتی گەیاند و هیوای لەش ساغی و تەمەن درێژی بۆ خواست ، وە هەروەها پیرۆزبایی بەڕێز وەزیری كاریشیان گەیاندە بەڕێوەبەری گشتی نوێ و هیوای سەرکەوتنی لە کارەکانی بۆ خواست.
پاشان خاتوو ئاشتی ئیبراهیم محێ دین لە وتەیەکدا، گرنگترین ئەو هۆکارانەى بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە کە بوونە هۆى سەرکەوتنى دامەزراوەى کۆمەڵایەتى لە سنورى پارێزگاى سلێمانى، هەر لە وتەکەیدا بەڕێز بەرێوەبەرى گشتى پێشووى بەرێوەبەرایەتى گشتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى سلێمانى سوپاس و پێزانى خۆى ئاراستەى بەڕێوەبەرو سەرجەم کارمەندانى سنورى کارى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کرد لە ڕێگەى (بەرپرس و کارمەندانى دیوانى بەرێوەبەرایەتى گشتى، بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى چەمچەماڵ، بەرێوەبەرایەتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى بتوێن / پشدەر، بەرێوەبەرایەتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى دەربەندیخان، بەڕێوبەەرایەتى چاودێرى کەمئەندامانى سلێمانى، بەرێوەبەرایەتى تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتى سلێمانى).هەروەها سوپاسى ژمارەیەکى زۆر لە کەس و لایەن و تەواوی كارمەندان وڕێکخراوى کرد کە پێکەوە هاوکاربوون لەو ماوەیەدا. هیوای سەركەوتنی بۆ بەڕێوەبەری گشتی نوێ خواست و پیرۆزبایی لە بەڕێزیشیان كرد.

هەر لە مەڕاسیمەکەدا بەڕێز نەهرۆ عبدڵڵا علی بەڕێوەبەر گشتی نوێی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی وتارێكی پێشکەشکردو لە وتەکەیدا ستایشى کارو ڕۆڵ و سەرکەوتنەکانى خاتوو ئاشتی ئیبراهیم بەڕێوەبەری پێشووی کردوو ،ڕایگەیاند بە هەوڵ و هاوکاری هەموو سێکتەرو بەشەکانی دامەزراوەی کۆمەڵایەتیمان، بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ کەمئەندامان و چینی هەژارو خاوەن پێداویستی تایبەت و خزمەت کردن بەو توێژانەی کە دامەزراوەی کۆمەڵایەتیمان دەیان گرێتەوە، هیوای تەمەن درێژی و لەش ساغیشی بۆ بەڕێوەبەری پێشوو خواست.


04/04/2021
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.