• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
ئاگاداری
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی توشبوانی تالاسیمیا دەکات.

ئەمڕۆ ٨ی٥ی٢٠٢١، لە ڕۆژی جیهانی تالاسیمیادا ،بەڕێز ، نەهرۆ عبدالله علی ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بە وەکالەت ، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی.

بەڕێزان، خوشک و برایانمان لە توشبوانی نەخۆشی تالاسیمیا ، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی تالاسیمیاوە ، وێرای پیرۆزبایمان بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانیەوە , پێتان دەڵێین (لەگەڵتانین ، پشتیوانتانین ) بەڵێنی دڵسۆزیتان بۆ دوپات دەکەینەوە و ، دڵنیاتان دەكەینەوە، كە بەردەوام دەبین لە داكۆكیكردن لەمافەكانتان ، بە ئەركێكی ئەخلاقی و نیشتیمانی دەزانین، تا زیاتر مافەكانتان دەستەبەر بێت.
چونکە ئێوە شایستەی ژیان و خزمەتگوزاریی باشترن ،
وە سوپاسی هەموو دامەزراوە و ڕێكخراوو كەسایەتییەكی حكومیی و ناحكومیی دەکین ، بۆ هەر هەوڵ و هاوکاریەک کە لە پارێزگای سلێمانی بۆ توشبوانی تالاسیمیا ئەنجامی دەدەن”
وبە هیواین ئەم نەخۆشیە لە جیهان و کوردستان بەتایبەتی، بنبڕ بێت ، وە داوا کارم لە خوای میهرەبان شیفاتان بۆ بنێرێت. و هەموولایەك بەدوور بكات و هەموو لایەك لەش ساغ و تەندروست باش بن.

نەهرۆ عبدالله علی
٨ی٥ی٢٠٢١

08/05/2021
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.