نەهرۆ عەبدوڵا: "لە پەیامێکیدا، پیرۆزبایی جەژن لە کارمەندان و منداڵان و بەساڵاچووان و ژنانی ماڵەکان دەکات و ڕێز لە کاری کارمەندانی کۆمەڵایەتی دەنێت.
دەقی پەیامەکەی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی:
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
بەڕێزان، ئەزیزان، هاوڵاتیانی خۆشەویست: بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، جوانترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەم، لە خوای گەورە داواکارم خێر‌و چاکەو، ڕۆژوی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی لە ئێوەی بەڕێز وەرگرتبێت .هیوادارم جەژن ببێتە هەوێنی تەبایی و یەکڕیزی و خوای گەورە بەرەکەت و میهرەبانی بڕژێنێ بەسەر گەلەکەمان .
هەر لەم جەژنە پیرۆزەدا، جوانترین پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی كوردستان، به‌تایبه‌ت بەڕێوەبەران و كارمه‌ندانی سنوری كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان،دەکەم وە جوانترین پیرۆزبایی له هه‌موو منداڵان، به‌تایبه‌ت منداڵانی خۆشه‌ویستی ماڵه‌كانی منداڵان،دەکەم جوانترین پیرۆزبایی له بهساڵاچووانو دایكان‌و باوكان،دەکەم به‌تایبه‌ت به‌ساڵاچووانی ماڵی به‌ساڵاچووان، جوانترین پیرۆزبایی له هه‌موو ژنان، به‌تایبه‌ت ژنانی ماڵی داڵده‌دان، جوانترین پیرۆزبایی له هه‌موو هاووڵاتیانی كورستان ده‌كه‌م، به‌تایبه‌ت هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبهتو هه‌ژاران‌و نه‌دارانی كوردستان
دووبارە جەژن لە هەمووان پیرۆزبێت و هەمیشە لە خێر‌و خۆشی‌دا بژین
براتان
نەهرۆ عەبدوڵا علی
بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بە وەکالەت
١٢ ی ٥ی ٢٠٢١
|