• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
وەفدێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بە نوێنەرایەتی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەژداری بۆنایەکی ڕێکخراوی دەنگی ئۆتیزم دەکات و پاشان سەردانی ڕێکخراوی (یه‌كێتی‌ كه‌مئه‌ندامان) ده‌كات

ئەمڕۆ ٢٠٢٠/١٢/٣ لە ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کەمئەندامان،له‌ دوو سه‌ردانی‌ جیادا، وەفدێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان مامۆستا ئاراس ناسر لێپرسراوی چاودێری خێزان و هیوا سعید سەرپەرشتیاری پەروەردەیی سه‌ردانی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ گشتی‌ ڕێكخراوی‌ یه‌كێتی‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ كوردستانی‌ كردو له‌لایه‌ن به‌ڕێز كاك سامان حسێن، به‌رپرسی‌ گشتی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ سكرتارییه‌تی‌ ڕێكخراوه‌كه‌وه‌ پێشوازیكران، مه‌به‌ست له‌ سه‌ردانه‌كه‌ گه‌یاندنی‌ پیرۆزبایی‌ بوو به‌ ڕێكخراوی‌ یه‌كێتی‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ كوردستان به‌بۆنه‌ی‌ ڕۆژی جیهانی کەمئەندامان ،وە بەڕێز مامۆستا ئاراس ناسر پیرۆزبایی‌ خۆی‌ پێگه‌یاندن‌و هیوای‌ سه‌ركه‌وتنی‌ بۆ خواستن‌و وه‌ك هه‌میشه‌ پشتگیری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و ڕێكخراوه‌كانیان دووپاتكرده‌وه‌،وە دەستخۆشی لە بەڕێزیان کرد کە دڵسۆزانە ڕۆڵێکی گەورەیان گێڕاوە لە چارەسەر کردنی کێشەکانی کەمئەندامان و هاوکاری کردنیان.

هەر ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گشەپێدانی کۆمەڵایەتی بەوەکالەت، بەژداری کرد لە بۆنەیەکی تایبەت بە چالاکی تایبەت بە خاوەن پێداویستی تایبەت کە ڕێکخراوی دەنگی ئۆتیزم ڕێکیخستبوو لەو چالاکیەدا وێرای پێشوازی کردنی وەفدی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان لە لایەن کاک سەردار حمە امین لێپرسراوی ڕێکخراو،و خاتوو خەڵات عوبێد،ئەندامی ڕێکخراوەوە، کاک ئاراس ناسر وتەیەکی تایبەت بە خاوەن پێداویستی تایبەت و منداڵانی ئۆتیزم پێشکەش کرد.و لە وتەکەیدا پیرۆزبایی لە ڕێکخراوەکەیان کرد و ده‌ستخۆشی‌ له‌ ڕێکخراوی دەنگی ئۆتیزم كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ ڕۆڵێكی‌ به‌رچاویان گێڕاوه‌ له‌ ده‌رخستنی‌ تواناكانی‌ كه‌مئه‌ندامان‌و بەدواداچون بۆ کێشەکانی ئۆتیزم و چارەسەر کردنیان ،و ڕۆڵبینین له‌ بواره‌كانی‌ ژیاندا بۆ كه‌مئه‌ندامان، هه‌روه‌ك پشتیوانی‌‌و پشتگیری‌ خۆشی‌ بۆ دووپاتكردنه‌وه‌.


03/12/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.