پرسەنامە
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
بە خەمەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (گەلاوێژی سعید ئاغای حەمە ڕەشید) خوشکی کارمەندی دڵسۆزمان (سۆران سعید حەمەڕشید) لێپرسراوی بەشی پلان سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری وگشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی ڕادەگەیەنین، کە بەنەخۆشی کۆرۆنا ڕۆژی شەممە١٧ی ١٠ی ٢٠٢٠، گیانی لەدەستدا.
بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانیەوە، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خێزان و کەس و خزمانی کۆچکردوو دەکەین و لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە لە گوناهی کۆچکردوو خۆش بێت و لە بەهەشتەکەی خۆیدا بیحەوێنێتەوەو سەبوری و ئارامی بڕژێنێت بەسەر دڵى خانەوادەو خزمانیدا.
انا لله وانا الیه راجعون
ئاشتی ابراهیم محی الدین
بەڕێوەبەری گشتی بە وەکالەت
١٧ی ١٠ی ٢٠٢٠
|