• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چوار پۆستی‌ بەتاڵ لە سلێمانی‌ و ڕانیە پڕ دەکاتەوە


"لە ڕێگەی‌ (سی‌ ڤی‌) و ڕەخساندنی‌ دەرفەتی‌ چونیەکەوە بۆ کارمەندان"
بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ پێنج پۆستی‌ بەتاڵ لە سلێمانی‌ و ڕانیە پڕ دەکاتەوە

بە پێی‌ ڕاگەیەنراوێک کە دەقی‌ لە خوارەوە بڵاو دەکەینەوە، بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌، پڕکردنەوەی‌ پێنج پۆست دەخاتە کێبرکێوەو داوا لە کارمەندانی‌ سنوری‌ کاری‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ دەکات، ئەوانەی‌ ئارەزوومەندن بەشداری‌ بکەن لە پڕکردنەوەی‌ پۆستە بەتاڵەکان.

بە پێی‌ ڕاگەیەنراوەکە، کارمەندانی‌ سنوری‌ کاری‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ دەتوانن بەشداری‌ بکەن لە کێبرکێی‌ پڕکردنەوەی‌ پۆستەکانی‌: (هۆبەی‌ چاودێری‌ خێزان) لە (بەڕێوەبەرایەتی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌)، بەڕێوەبەری‌ (ماڵی‌ بەساڵاچووانی‌ پەککەوتە) لە (بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌)، بەرێوەبەری‌ دایەنگەی‌ ڕانیە، بەرپرسی‌ بنکەی‌ چاودێری‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت (بنکەی‌ چاودێری‌ کەمئەندامان) و بەرپرسی‌ (هۆبەی‌ کارگێڕی‌) لە (بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ بتوێن/ پشدەر) لە ڕانیە.

جێی‌ ئاماژەیە بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ ماوەی‌ سێ ساڵە لە کاتی‌ چۆڵبوونی‌ پۆست‌و بەرپرسیارێتییەکانی‌ سنوری‌ دەسەڵاتیدا بەهەر هۆکارێک، بە پێی‌ سیستمێکی‌ ڕوونی‌ پێشتر ڕاگەیەنراوو بە شێوەی‌ پێشکەشکردنی‌ سی‌ ڤی‌ و ڕەخساندنی‌ دەرفەتی‌ چونیەک و بە ڕەچاوکردنی‌ شارەزایی‌‌و توانایی‌ کارمەندان لە چوارچێوەی‌ یاساو ڕێنماییەکاندا پۆست و بەرپرسیارێتیەکان پڕ دەکاتەوە.

دەقی‌ ڕاگەیەنراوەکە:

پڕكردنه‌وه‌ی‌ پۆستی‌ به‌تاڵ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، ئاگاداری‌ كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ کاری‌ ده‌كات، ئه‌وانه‌ی‌ ئاره‌زوومه‌ندن به‌ وه‌رگرتنی‌ ئەم پۆستانەی‌ خوارەوە کە بە هۆکاری‌ جیاجیا بەتاڵ بوون، لەماوەی‌ (١٥) ڕۆژدا لە ڕۆژی‌ بڵاوبوونەوەی‌ ئەم ئاگادارییەوە، زانیارییه‌ كه‌سی‌‌و تواناییه‌كانیان بە (سی‌ ڤی‌) ئاراسته‌ی‌ (به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ كارگێڕی‌) بكه‌ن له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان به‌ مه‌به‌ستی‌ به‌شداریكردن له‌ كێبڕكێی‌ پڕكردنه‌وه‌یاندا، پۆستە بەتاڵەکانیش ئەمانەی‌ خوارەوەن:

یەک/ پۆستی‌ بەڕێوەبەری‌ (ماڵی‌ بەساڵاچووانی‌ پەککەوتە) لە (بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌).

مەرج و تایبەتمەندییەکان:
أ ـ هەڵگری‌ بڕوانامەی‌ بەکالۆریۆس بێت لە پسپۆڕی‌ (کۆمەڵناسی‌، دەروونناسی‌، کاری‌ کۆمەڵایەتی‌).
ب ـ ساڵانی‌ خزمەتی‌ کەمتر نەبێت لە (٧) ساڵ.
ج ـ شارەزایی‌ لە بەڕێوەبردن هەبێت.

دوو/ پۆستی‌ بەڕێوەبەری‌ (دایەنگەی‌ ڕانیە) لە (بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ بتوێن/ پشدەر) لە ڕانیە.

مەرج و تایبەتمەندییەکان:
أـ هەڵگری‌ بڕوانامەی‌ بەکالۆریۆس.
ب ـ شارەزای‌ پەروەردەی‌ منداڵ بێت.

سێ/ بەرپرسی‌ بنکەی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت (بنکەی‌ چاودێری‌ کەمئەندامان)ی‌ ڕانیە لە (بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ بتوێن/ پشدەر) لە ڕانیە.

مەرج و تایبەتمەندییەکان:
أـ هەڵگری‌ بڕوانامەی‌ (بەکالۆریۆس) یان (دیبلۆم) بێت.
ب ـ باشترە پسپۆڕییەکەی‌ لە بواری‌ (کۆمەڵناسی‌، دەروونناسی‌، پەروەردەی‌ تایبەت، کاری‌ کۆمەڵایەتی‌)بێت.
ج ـ بۆ بەکالۆریۆس ساڵانی‌ خزمەتی‌ کەمتر نەبێت لە (٧) ساڵ و بۆ دیبلۆم کەمتر نەبێت لە (١٠)ساڵ.
د ـ باشترە شارەزایی‌ کۆمپوتەرو بەڕێوەبردنی‌ هەبێت.

چوار/ بەرپرسی‌ هۆبەی‌ (چاودێری‌ خێزان) لە (بەڕێوەبەرایەتی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌).

مەرج و تایبەتمەندییەکان:
أـ هەڵگری‌ بڕوانامەی‌ (بەکالۆریۆس) یان (دیبلۆم) بێت.
ب ـ باشترە پسپۆڕییەکەی‌ لە بواری‌ (کۆمەڵناسی‌، دەروونناسی‌، پەروەردەی‌ تایبەت، کاری‌ کۆمەڵایەتی‌)بێت.
ج ـ بۆ بەکالۆریۆس ساڵانی‌ خزمەتی‌ کەمتر نەبێت لە (٧) ساڵ و بۆ دیبلۆم کەمتر نەبێت لە (١٠)ساڵ.
د ـ باشترە شارەزای‌ کۆمپوتەرو بەڕێوەبردنی‌ هەبێت.

پێنج/ بەرپرسی‌ هۆبەی‌ (کارگێڕی‌ و خۆیەتی‌) لە (بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ بتوێن/ پشدەر) لە ڕانیە.

مەرج و تایبەتمەندییەکان:
‌أ. هەڵگری‌ بڕوانامەی‌ (بەکالۆریۆس) یان (دیبلۆم) بێت.
‌ب. باشترە پسپۆڕییەکەی‌ لە (کارگێڕی‌)بێت.
‌ج. شارەزایی‌ لە بەڕێوەبردن هەبێت.
‌د. بۆ بەکالۆریۆس ساڵانی‌ خزمەتی‌ کەمتر نەبێت لە (٧) ساڵ و بۆ دیبلۆم کەمتر نەبێت لە (١٠)ساڵ.
‌ه. باشترە شارەزایی‌ لە کۆمپیوتەر هەبێت.
‌و. توانای لە زمانی‌ کوردی‌ زۆر باش بێت و شارەزایی‌ لە زمانی‌ عەرەبی‌ هەبێت.

ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌
٢٧ی‌ ٨ی‌ ٢٠٢٠



27/08/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.