• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ئاگادارییەک بۆ قوتابیانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت

بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌، ئاگاداری‌ قوتابیە سەرکەوتووەکانی‌ هەردوو قۆناغی‌ (١٢)ی‌ ئامادەیی‌‌و (٩)ی‌ بنەڕەتی‌ ئەمساڵی‌ خوێندن(٢٠٢٠)دەکاتەوە، ناوو زانیاریی‌ خۆیانمان بۆ بنێرن تا بەشداربن لە مەڕاسیمێکی‌ شایستەی‌ تایبەت بە خەڵات‌و ڕێزلێنان بۆ قوتابیانی‌ سەرکەوتووی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت.

مەرجەکانی‌ بەشداربوو:
١ـ پێویستە قوتابی‌ دەرچووبێت لە پۆلی‌ (١٢)ی‌ ئامادەیی‌ یان (٩)ی‌ بنەڕەتی‌‌و هیچ وانەیەکی‌ نەمابێتەوە.
٢ـ پێویستە بەشداربوو خاوەن پێداویستی‌ تایبەت (کەمئەندام)بێت بە رێژەی‌ ٥٠% و بەرەو سەرەوە.
٣ـ پێویستە بەشداربوو کۆی‌ ڕێژەی‌ نمرەکانی‌ لە (٨٠%) کەمتر نەبێت.

ڕێگاکانی‌ پەیوەندی‌:
قوتابیانی‌ خۆشەویست دەتوانن تا (١ی‌ ٩ی‌ ٢٠٢٠)،ناوی‌ خۆیان، نمرەکانیان، بەڵگەی‌ نمرەکانیان، ژمارە تەلەفوونیان، بنێرن بۆ هۆبەی‌ بەدواداچوون لە دیوانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ لەم ڕێگەیانەوە:

 

١ـ ناردنى نامە بۆ (مێسنجەر)ى پەیجی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ لە تۆڕی‌ کۆمەڵایەتی‌ فەیس بووک، بەم ناونیشانە: [email protected]، بە لینکی‌:https://www.facebook.com/socialsuli/?ref=bookmarks

٢ـ یان لە ڕێگەی‌ ژمارە تەلەفوونی‌ (053,3230954) پەیوەندیمان پێوە بکەن، لە سەعات (٩)ی‌ بەیانی‌ بۆ (١)ی‌ پاشینیوەڕۆ، ڕۆژانی‌ یەکشەممە تا چوارشەممە.

ڕاگەیاندنی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌
١٩ی‌ ٨ی‌ ٢٠٢٠



19/08/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.