• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سلێمانی‌: دایەنگە حکومییەکان دەست بە دەوام و کارکردن دەکەنەوە

بە پێی‌ فەرمانێکی‌ کارگێڕی‌، کە ژمارە (٥٠١)ی‌ لەسەرەو ڕۆژی‌ (٢٥ی‌ ٨ی‌ ٢٠٢٠) دەرچووە، بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌، بڕیاریدا دایەنگە حکومییەکان دەست بە دەوام بکەنەوە، و هەر لە فەرمانەکەدا ژمارەیەک مەرجیش بۆ وەرگرتنى منداڵ و کارکردنى دایەنگەکان دەستنیشان دەکات.

بە پێی‌ فەرمانەکە، ڕۆژی‌ (١ی‌ ٩ی‌ ٢٠٢٠) تا (١٠ی‌ ٩ی‌ ٢٠٢٠)، دەستنیشانکراوە وەک ڕۆژی‌ تۆمارکردن‌و ئامادەکاری‌ بۆ کردنەوەی‌ دایەنگەو ڕۆژی‌ (١٢ی‌ ٨ی‌ ٢٠٢٠) یەکەم ڕۆژی‌ دەوامی‌ ئاسایی‌ دەبێت.

دەقی‌ فەرمانەکەی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ شەش بڕیار لەخۆی‌ دەگرێت کە بریتین لە:


١ـ لە (١/٩/٢٠٢٠) تا (١٠/٩/٢٠٢٠) تۆمارکردنی‌ ناوی‌ منداڵان و ئامادەکاری‌ بۆ دەستپێکردنەوەی‌ کارو چالاکییەکان، و لە(١٢/٩/٢٠٢٠) دەوامی‌ ئاسایی‌ دەست پێدەکات.

٢ـ هەر دایەنگەیەک لە توانای‌ خۆی‌ زیاتر داواکاری‌ وەرگرتنی‌ منداڵی‌ لەسەر بوو، ئەوە بۆ ئەو منداڵانەی‌ یەکەمجاریانە لە دایەنگە وەربگیرێن و پێش کۆرۆنا تۆمار نەبوون، پێویستە دایەنگە تیروپشکیان بۆ بکات ئەوەش بە شێوەیەکی‌ ڕوون و بە ئامادەبوونی‌ نوێنەری‌ یاسایی‌ و دایک و باوکی‌ منداڵ، وەک ساڵانی‌ ڕابردوو.

٣ـ دایەنگە تۆمارێکی‌ دەبێت بە ناوی‌ (تۆماری‌ چاوەڕوانی‌) بۆ ئەو منداڵانەی‌ کە لە خاڵی‌ (٣)و بەهۆی‌ تیروپشکەوە وەرناگیرێن و لە کاتی‌ چۆڵبوونی‌ شوێن بەهەر هۆکارێک منداڵێک لە جێگەی‌ دادەنرێت بە پێی‌ مافی‌ شایستەی‌ خۆی‌.

٤ـ بۆ خۆپارێزی‌ لە پەتای‌ کۆرۆنا، پێویستە بەڕێوەبەرو سەرجەم ستافەکان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی‌ دەرچوو لە وەزارەتی‌ تەندروستی‌ و لایەنە پەیوەندیدارەکان.

٥ـ بۆ وەرگرتنی‌ منداڵ پێویستە دایکی‌ منداڵ فەرمانبەری‌ حکومەت بێت یان لە کەرتی‌ تایبەت بە شێوەی بەردەوام کار بکات، ئەوەش بە پێی‌ بەڵگەنامەی‌ ڕاستێنراو.

٦ـ پابەندی‌ تەواو بە سیستم و ڕێنماییەکان بۆ ڕەخساندنی‌ ژینگەیەکی‌ گونجاو بۆ گەشەی‌ منداڵ.

لە سنوری‌ کاری‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ (١١)دایەنگەی‌ حکومی‌ هەیە کە دەکەونە ناوشاری‌ سلێمانی‌ و قەزاکانی‌ دەوروبەری‌‌و ئیدارەی‌ ڕاپەڕین و منداڵان لە قۆناغی‌ یەک ساڵی‌ بۆ چوار ساڵی‌ لە خۆ دەگرن.




25/08/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.