• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لە سێ مانگدا (١٠٠٠) منداڵ پاڵپشتیکراون و (٢٣٥٢) دایک و باوک و خانەوادەش وشیارکراونەتەوە

" له‌ ماوه‌ی سێ مانگدا زیاتر له‌ هه‌زار منداڵ له‌ پڕۆژه‌كه‌ سودمه‌ندبوون"
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ ستافی‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌‌ منداڵ ده‌كات

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 24ی‌ 8ی‌ 2020، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ له‌گه‌ڵ ستافی‌ پڕۆژه‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ پڕۆژه‌ی‌ (پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ منداڵ‌و خێزان) كۆبوویه‌وه‌ كه‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كات‌و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كانی‌ پڕۆژه‌كه‌ كرا.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان م.ئاراس ناصر، سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ پڕۆژه‌و حه‌لیمه‌ فه‌تاح‌و سۆران سه‌عید‌و هیوا سه‌عید، توێژه‌رانی‌ پێشكه‌وتوو و ستافی‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ پڕۆژه‌ له‌باره‌ی‌ كاره‌كانی‌ پڕۆژه‌كه‌وه‌ قسه‌یان كردو له‌ وته‌كانیانیدا میكانیزمه‌كانی‌ كاركردنیان له‌ دۆخی‌ كۆرۆنا خسته‌ڕوو و ئاماژه‌یان به‌و میكانیزمانه‌دا كه‌ پڕۆژه‌كه‌ بۆ هاوكاری‌ منداڵان و خانه‌واده‌كانیان ده‌یگرێته‌به‌ر به‌ ڕه‌چاوكردنی‌ ڕێنماییه‌كانی‌ خۆپارێزی‌.

له‌باره‌ی‌ كاره‌كانی‌ پڕۆژه‌كه‌‌وه‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، ده‌ستخۆشی‌ خۆی‌ ئاراسته‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیارانی‌ پڕۆژه‌كه‌ و توێژەرو کارمەندانى دڵسۆزى كرد كه‌ له‌ دۆخی‌ سه‌ختی‌ كۆرۆنادا به‌ڕه‌چاوكردنی‌ ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان كاری‌ گه‌وره‌و گرنگیان ئه‌نجامدا له‌ بواری‌ پاراستنی‌ منداڵان‌و به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كانیان، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌ وشیاركردنه‌وه‌ی‌ منداڵان‌و خانه‌واده‌كانیان له‌ نه‌خۆشی‌ كۆرۆناو گه‌یاندنی‌ سه‌دان پاكێجی‌ خواردن به‌هه‌ژاره‌كان، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ نووسینگه‌ی‌ هه‌ولێری‌ پاراستنی‌ منداڵ له‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ پشتیوانی‌ پڕۆژه‌كه‌ن و ئه‌ركی‌ پاڵپشتی‌ دارایی‌‌و چاودێری‌ له‌ خۆ ده‌گرن.

پڕۆژه‌ی‌ پاراستنی‌ منداڵان له‌ ماوه‌ی‌ سێ مانگی‌ (5و 6و 7)ی‌ (2020)دا توانیویه‌تی‌ خزمه‌تگوزاری‌ پاڵپشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و ده‌روونی‌ بۆ (1041) منداڵ و خانه‌واده‌ پێشكه‌ش بكات، له‌وانه‌ (593) منداڵ‌و (448) خانه‌واده‌ی‌ منداڵ.

 له‌ بواری‌ وشیاریشدا، پڕۆژه‌كه‌ توانیویه‌تی‌ وشیاری‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ پاراستن‌و په‌روه‌رده‌ی‌ منداڵ به‌ (784)باوك‌و دایك بگه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها هاوكاری‌ پێویستیه‌كانی‌ ڕۆژانه‌ به‌ (145)منداڵ بگه‌یه‌نێت.

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی‌ كاره‌كانیداو له‌ ڕێگه‌ی‌ تیمی‌ توێژه‌رانه‌وه‌و به‌ به‌كارهێنانی‌ سیستمی‌ (+CPIMS) پڕۆژه‌كه‌ توانیویه‌تی‌ هاوكاری‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ ڕه‌گه‌زی‌ بۆ (23)كچ پێشكه‌ش بكات.

وه‌ك به‌شێك له‌ به‌هاناوه‌چوونی‌ دۆخی‌ هه‌ژاره‌كانیش، له‌ چوارچێوه‌ی‌ پلان‌و به‌رنامه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، تیمه‌كانی‌ پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ منداڵ توانیویانه‌(1200) پاكێجی‌ خواردن بگه‌یه‌ننه‌ خێزانه‌ هه‌ژاره‌كان كه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ڕێكخراوه‌ خێرخوازییه‌كانه‌وه‌ دابین كرابوون، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا (800)پاكێجی‌ تایبه‌ت به‌ پێداویستی‌ تایبه‌تی‌ ژنان‌و كچانی‌ گه‌یاندووه‌ته‌ ده‌ستی‌ ئه‌وه‌ خانه‌وادانه‌ی‌ پێویستیانه‌.
 
سه‌باره‌ت به‌ ڕاهێنانیش، پڕۆژه‌كه‌ (150)ڕاهێنانی‌ تایبه‌تی‌ پێشكه‌ش به‌ كچان‌و نه‌وجه‌وانان كردووه‌، هه‌روه‌ها (80)پڕۆگرامی‌ كچانی‌ نه‌وجه‌وانانی‌ پێشكه‌ش به‌ دایكان كردووه‌.

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی‌ كاره‌كانیدا، پڕۆژه‌كه‌ توانیویه‌تی‌  هوشیاری‌ له‌باره‌ی‌ پاراستنی‌ منداڵان پێشكه‌ش به‌ (2352) خانه‌واده‌ بكات‌و هوشیاری‌ ناتوندوتیژی‌ پێشكه‌ش به‌ (120)ژن‌و كچ بكات.

ستافه‌كانی‌ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ماوه‌ی‌ سێ مانگای‌ ڕابردووداو به‌ هاوكاری‌‌و پاڵپشتی‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف، توانیویانه‌ (4000) بڵاوكراوه‌ له‌باره‌ی‌ هوشیاری‌ له‌ بواره‌كانی‌ (خۆپاراستن له‌ كۆرۆنا، پاراستنی‌ منداڵ، توندوتیژی‌ ڕه‌گه‌زی‌) بڵاوبكاته‌وه‌.

پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ منداڵ‌و خێزان زیاتر له‌ شه‌ش ساڵه‌ به‌ پشتیوانی‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئیداره‌ی‌ ڕاپه‌ڕین كار ده‌كات‌و له‌ بواری‌ پاراستنی‌ منداڵاندا به‌بێ جیاوازی‌ خزمه‌تگوزارییه‌ جۆراو جۆره‌كانی‌ له‌ شاره‌كان‌و ئۆردوگاكانی‌ ئاواره‌و په‌نابه‌ران پێشكه‌ش ده‌كات.


24/08/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.