به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی ماڵی ساوایانی منداڵان كرد‌و پشتیوانی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ ده‌ربڕی
ڕۆژی دووشه‌ممه، 24ی 8ی 2020، به‌ڕێ م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان م.ئاراس ناصر، به‌رپرسی به‌شی پارێزگاری خێزان‌و خاتوو ڕازاوه میرزا، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی به وه‌كاله‌ت، له بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تدا سوپاسی به‌ڕێز خاتوو له‌یلا عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی ماڵی ساوایان كرد‌و تابلۆی سوپاس‌و پێزانینی پێشكه‌ش كرد و مانگێك خزمه‌تی پێشخست، هه‌روه‌ك پشتیوانی خۆی بۆ به‌ڕێز خاتوو ئاشتی حارس، به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی ماڵی ساوایان دووپاتكرده‌وه.
له‌و بۆنه‌یه‌دا، كه بۆنه‌ی ئاڵوگۆڕی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵی ساوایان بوو، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و له وته‌كه‌یدا سوپاس‌و پێزانینی ئاراسته‌ی به‌ڕێز خاتوو له‌یلا عه‌زیز مه‌ولود، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ماڵی ساوایان كرد كه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ به وه‌كاله‌ت ئه‌ركه‌كانی ڕاپه‌ڕاند، و تیایدا وتی:" ده‌ستخۆشی زۆر له خاتوو له‌یلا ده‌كه‌ین كه دڵسۆزانه له‌و ماوه‌یه ئه‌ركه‌كانی به‌جێهێناو خزمه‌تی منداڵانی كرد".
هه‌ر له وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پشتیوانی خۆی بۆ به‌ڕێز خاتوو ئاشتی حارس، ده‌ربڕی كه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵه‌كه ده‌ست به‌كارده‌بێت، هه‌روه‌ها وتی:" له ڕوانگه‌ی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان‌و سیستمی دانانی به‌رپرسه‌كانه‌وه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان، متمانه‌مان به خاتوو ئاشتی هه‌یه كه له كاره‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتوو بێت‌و زۆر دڵسۆزانه یاسا‌و ڕێنماییه‌كان جێ به‌جێ بكات‌و مافی منداڵان بپارێزێت‌و ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ گه‌شه‌یان بڕه‌خسێنێت، بۆ به‌جێهێنانی ئه‌و ئه‌ركه‌ش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی ده‌كه‌ین".
جێى ئاماژە بەڕێوەبەرایەتى گشتى لە پڕکردنەوەى پۆستە بەتاڵەکاندا پەیڕەوى لە سیستمێک دەکات کە دەستەبەرى دەرفەتى چونیەک و دادگەرى و پاڵاوتنى کەسى شیاو دەکات.
|