• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بە ئامادەبوونی‌ بەڕێوەرە گشتیەکان، لە ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ کۆبوونەوەیەکی‌ تایبەت بەر پرسی‌ لامەرکەزی‌ بەرێوەچوو

ڕۆژی‌ پێنجشەممە، ١٤ی‌ ٥ی‌ ٢٠٢٠، لە ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، لیژنه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ پرسی‌ لامه‌ركه‌زی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ پرسی‌ لامه‌ركه‌زی‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كانی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌برد.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بووان باسیان له‌ بایه‌خی‌ لامه‌ركه‌زی‌ كرد وه‌ك سیستمێكی‌ پێشكه‌وتووی‌ به‌ڕێوه‌بردن، هه‌روه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌بووان پێیان وابوو هەموارکردنی‌ یاساو ڕێنمایی‌و دەسەڵاتی‌ بەڕێوەبەرە گشتیەکان و پارێزگاو قائیمقام‌و ئەنجومەنی‌ پارێزگاکان بە ئاراستەی‌ پشت بەستنی‌ زیاتر بە سیستمی‌ لامەرکەزییەت، دەتوانێت ئاستی‌ بەرپرسیارێتی‌ زیاتر بکات‌و باشتر توانا ماددی‌‌و مرۆیی پارێزگاکان بەگەڕبخات‌، هەروەها دەرفەتی‌ کێبڕکێ بۆ خزمەتی‌ زیاتری‌ هاووڵاتیان باشتر دەڕەخسێنێت و ئاستی‌‌ بەشداری‌ هاووڵاتیان لە بریارو پلاندا زیاتر دەکات و بریارو پڕۆسەکانیش زیاتر خێر دەبن.

ئاماده‌بووانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئەوەشیان بە قازانجی‌ هەرێمی‌ کوردستان زانی‌ لە چوارچێوەی‌ دەسەڵاتی‌ پەرلەمانی‌‌و حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان و بەهێزی‌ دام‌و دەزگای‌ چاودێریدا.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كان به‌ نووسراوێك ئه‌و بوارو ده‌سه‌ڵاتانه‌ ده‌ستنیشان بكه‌ن كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ گه‌ڵاڵه‌كردنی‌ پڕۆژه‌ پێشنیارێك بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ خێرا وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌م خواسته‌ بێت، تا ئه‌و كاته‌ی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ هه‌مواری‌ یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ پرسی‌ لامه‌ركه‌زی‌ زیاتر له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ به‌ یاسا ده‌كرێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌شداربوو و تیایدا بۆچوونی‌ پێویستی‌ له‌بواری‌ كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌یه‌تی‌‌و كێشه‌و گرفته‌ كارگێڕی‌‌و داراییه‌كان خسته‌ڕوو.



14/05/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.