• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری‌ گشتى لە بانگەوازێکدا داوای‌ رێکخستنی‌ کاری‌ خێرخوازی‌ دەکات

لە پەیجی‌ تایبەتی‌ خۆی‌ لە تۆڕی‌ کۆمەڵایەت فەیس بووک، بەڕێز م.عومەر گوڵپی‌، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە بانگەوازێکدا داوا دەکات کاری‌ خێرخوازی‌ لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رێک بخرێت، ئەوەش بۆ ئەوەی‌ باشتر ئامانجی‌ کارەکان بێتە دی‌‌و هەژارەکان سودمەندبن‌و شکۆشیان  پارێزراوبێت.

ئەو بانگەوازو داواکارییەی‌ بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ ئاراستەی‌ هەریەکە لە حکومەتی‌ خۆجێی‌ سلێمانی‌‌و ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و رێکخراوو کەسایەتییە خێرخوازییەکان کراوە و تیایدا پیشنیارو میکانیزمی‌ گونجاو بۆ باشتر دابەشکردنی‌ هاوکارییەکان خراوەتەڕوو لە ناوەندێکی‌ خێرخوازی‌ هاوبەشدا و ئامادەیی‌ دەربڕیوە بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌‌و فەرمانگەکانی‌ ئەرکەکە بگرنە ئەستۆ.

دەقی‌ بانگەوازەکە:

به‌ناوی‌ خوای‌ به‌خشنده‌ی‌ میهره‌بان

بانگه‌وازو داواکارییەک بۆ حكومه‌تی‌ خۆجێی‌ سلێمانی‌، ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، ڕێكخراوو كه‌سایه‌تیه‌ خێرخوازییه‌كان

به‌ڕێزان: له‌ چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك زۆر له‌ ڕێكخراوو كه‌سایه‌تی‌، زۆر ئازایانه‌ قۆڵی‌ هاوكاری‌‌و خێرو چاکەیان لێ هه‌ڵكردو دڵسۆزانه‌ ئه‌ركی‌ هاوكاریكردنی‌ هه‌ژارانیان بە پێدانی‌ بڕێک خواردن گرته‌ ئه‌ستۆ، به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونی‌ زیاتر له‌ ده‌ ڕۆژ به‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ مرۆییه‌داو وردبوونه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌و کۆکردنەوەی‌ بۆچوون، ده‌ركه‌وت كێشه‌ی‌ گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌ پڕۆسه‌كه‌دا، به‌جۆرێك هێندێكجار له‌ بایه‌خی‌ پرۆسه‌كه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌، كه‌ گرنگترینیا ئه‌مانه‌ن:

1ـ فه‌وزایه‌كی‌ زۆر زاڵه‌ به‌سه‌ر پرۆسه‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ هاوكارییه‌كان، به‌جۆرێك كه‌ هێندێك هاووڵاتی‌ له‌و فه‌وزایه‌دا توانیویانە زیاتر له‌ جارێك سودمه‌ند ببن‌و هێندێك هه‌ژارو خه‌ڵكی‌ شایسته‌ به‌ هیچ جۆرێك سودمه‌ند نه‌بوون.

2ـ شێوازی‌ دابه‌شكردنی‌ هاوكارییه‌كان به‌جۆرێكه‌ كه‌ هێندێكجار شكاندنی‌ شكۆی‌ مرۆڤ‌و هاووڵاتیانی‌ تێدایه‌و له‌ به‌های‌ هاوكارییه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

3ـ زۆرێك له‌و كه‌س‌و ده‌زگاو ڕێكخراوانه‌ ناتوانن بگه‌نه‌ ئه‌و هه‌ژاره‌ ڕاسته‌قینانه‌ی‌ كه‌ شایسته‌ی‌ هاوكاریكردنن، یان ناتوانن ئەرکی‌ گەیاندنی‌ بگرنە ئەستۆ.

4ـ ڕێكخراوو كه‌سایه‌تیه‌كان هیچیان ئاماده‌ی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ نین له‌گه‌ڵ یه‌ك‌و هه‌ریه‌كه‌یان به‌ ئاراسته‌یه‌كی‌ جیاواز كارده‌كات.

هه‌ربۆیه‌ ئێمه‌ پێشنیار ده‌كه‌ین: سه‌رجه‌م هاوكارییه‌كان له‌ ڕێگه‌ی‌ ده‌زگایه‌كی‌ په‌یوه‌ندیداره‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ بكرێن، و ڕێگه‌ له‌م فه‌وزایه‌ بگیرێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌:

1ـ سه‌رجه‌م داتاكان دیاربن‌و دیاربێت هه‌ر خێزانێك چه‌ند هاوكاری‌ كراوه‌و كێ ماوه‌ هاوكاری‌ بكرێت.

2ـ سیستمێكی‌ وا بێت كه‌ تیایدا هاووڵاتی‌ هه‌ژار هه‌ست به‌ كه‌می‌ نه‌كات‌و شكۆی‌ پارێزراوبێت.

3ـ سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌ن‌و ڕێكخراوو كه‌سایه‌تیانه‌ دیاربن كه‌ به‌شداربوون له‌ پێشكه‌شكردنی‌ هاوكارییه‌كان و ئاست‌و جۆری‌ بەشدارییەکەیان بۆ ڕای‌ گشتی‌ ڕوون بێت.

4ـ ئه‌و پاكێجی‌ خواردن‌و شمه‌كانه‌ی‌ كه‌ ده‌درێنه‌ هاووڵاتی‌ هه‌ژار، جۆریان، بڕه‌كه‌یان، شایسته‌بێت به‌ لانی‌ كه‌م یه‌ك مانگ خواردنی‌ خێزانه‌كه‌ و به‌ پێی‌ پێویستی‌‌و ژماره‌ی‌ خێزان‌و دۆخی‌ ژیان‌و گوزه‌ران بێت.

5ـ پشت به‌ زانیاریی‌‌و داتایه‌كی‌ ڕاست‌و دروست ببه‌سترێت كه‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ له‌ تۆڕه‌كانی‌ پارستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌رده‌ستن.

6ـ ڕێگه‌ نه‌درێت هیچ ده‌زگایه‌ك سه‌ربه‌خۆیانه‌ به‌و كاره‌ هه‌ستێت، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی‌ ڕێگه‌ بگیرێت له‌ كه‌سانێك كه‌ بیانه‌وێت كاری‌ خێرخوازی تێكه‌ڵ به‌ مه‌به‌ستی‌ تر بكرێن، له‌گه‌ڵ ڕێزی‌ زۆر بۆ چاكه‌كاران كه‌ ئێمه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ده‌یانناسین‌و له‌ نیه‌ت باشیان تێده‌گه‌ین.

به‌ڕێزان:

بۆ ئه‌ركێكی‌ له‌مجۆره‌، ئێمه‌ ئاماده‌ین ئه‌و بەرپرسیارێتیە بگرینه‌ ئه‌ستۆو به‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان‌ له‌ حكومه‌ت‌و ڕێكخراوه‌كان و كه‌سایه‌تییە سه‌ربه‌خۆكان لە ناوەندی‌ قەزای‌ سلێمانی‌‌و قەزاکانی‌ دەوروبەری‌، خۆبه‌خشانه‌ به‌ كارێكی‌ گرنگی‌ له‌و جۆره‌ هه‌ستین، بەڵام بەرنامەیەکی‌ گەورەو گرنگی‌ لەمجۆرە پێویستی‌ بە هاوکاری‌‌و پاڵپشتی‌ هەم خێرخوازان هەم لایەن‌و دەزگا پەیوەندیدارەکان هەیە.

ئه‌م بانگه‌وازو داواکارییە له‌و په‌ڕی‌ دڵسۆزی‌‌و خه‌مخۆرییه‌ بۆ هاووڵاتیانی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و دامه‌زراوه‌كانی‌،  هیوادارم پاش ڕەزامەندی‌ خێرخوازو ڕێکخراوەکان، لە نزیکترین کاتدا هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان پێکەوە کۆ ببینەوە بۆ داڕشتنی‌ بەرنامەو میکانیزمی‌ ئەو کارە گرنگە. خوای‌ گه‌وره‌ پشت‌و په‌نای‌ گه‌له‌كه‌مان بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی‌ ئه‌م دۆخه‌ سه‌خته‌.

براتان
عومه‌ر گوڵپی‌
بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌  
٣١ی‌ ٣ی‌ ٢٠٢٠


31/03/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.