• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ئۆتیزم لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بە ژمارە


یەکەم/ هێندێک زانیاری‌ لەسەر تووشبوان و خانەوادەکانیان:

بە پێی‌ پڕۆسەی‌ ڕووپێوی‌ و ئاماری‌ توشبوانی‌ ئۆتیزم لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ کە بەرواری‌ کە لە کۆتایی‌ ساڵی‌ ٢٠١٩ ئەنجامدرا، زانیاریی‌ لەسەر ئۆتیزم و تووشبوانی‌ لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەجۆرەیە:

١ـ كۆی گشتی ئەو کەسانەی‌ کە ڕووپێوییەکە بە پێی‌ بەڵگەنامەی‌ فەرمی‌ بە توشبوی‌ ئۆتیزم ئەژماری‌ کردوون بریتین لە (329) تووشبوو لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، لەوانە (268)یان لە ڕەگەزی‌ (نێر) و (61)یان لە ڕەگەزی‌ (مێ)ن.
٢ـ دابەشبوونی منداڵانی ئۆتیزم بە پێی شوێن لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌: (196) تووشبووی‌ ئۆتیزم بەڕێژەی‌ (%60) دانیشتووی‌ ناو شاری‌ سلێمانین و ئەوانەشی‌ لە دەرەوەی‌ شاری‌ سلێمانی نیشتەجێن بریتین لە (133) تووشبوو بە ڕێژەی‌ (%40).

٣ـ دابەشبوون بە پێی‌ تەمەن: زۆرترین ڕێژەی‌ تووشبوانی‌ ئۆتیزم بریتیە لە منداڵانی‌ تەمەن(٧ بۆ ١١)ساڵ، بە رێژەی‌ (٤٧%) و کەمترینیان تەمەنیان لە نێوان (٢٧ بۆ ٣٠ ساڵیدایە) کە یەک تووشبوە بە ڕێژەی‌ (0.30%).

٤ـ دابەشبوون بە پێی‌ سودمەندبوون لە سەنتەرەکان: ڕێژەی‌ منداڵانی‌ سودمەند لە سەنتەرەکانی‌ ڕاهێنان بریتیە لە (219) تووشبوی‌ ئۆتیزم بە رێژەی‌ (%66.57)، لەو ڕێژەیەش (96) تووشبوو لە سەنتەری‌ حکومی‌ سودمەندبوون بە ریژەی‌ (%29.17) و ئەوانەشی‌ لە سەنتەری‌ ناحکومی‌ سودمەند بوون بریتین لە (123) تووشبو بە ڕێژەی‌ (%37.38).

٥ـ دابەشبوون بە پێی‌ سودمەندبوون لە هاوکاریی‌ کۆمەڵایەتی‌: ژمارەی‌ ئەو تووشبوانەی‌ ئۆتیزم کە تۆمارن لە تۆڕی‌ پاراستنی‌ کۆمەڵایەتی‌ و سودمەندن لە هاوکارییە کۆمەڵایەتییەکان بریتین لە (84) تووشبو بە ڕێژەی‌ (%25.53) و ژمارەی‌ ئەوانەشی‌ سودمەند نەبوون بریتین لە (245) توشبوو بەڕێژەی‌ (%74.47).

٦ـ دابەشبوون بە پێی‌ خول و ڕاهێنانەکان: لە کۆی‌ (329) خێزانی‌ ئۆتیزم تەنها (70) لە خێزانەکانیان بەشداری‌ خول و ڕاهێنانیان کردووە بە ڕێژەی‌ (%21.28)، واتە (259) خێزان بە ڕێژەی‌ (%78.72) بەشداری‌ هیچ خول و ڕاهێنانێکیان نەکردووە.

٧ـ دابەشبوون بە پێی‌ سودمەندبوون لە مۆڵەتی‌ بەخێوکار: لە کۆی‌ (329) تووشبوی‌ ئۆتیزم، (73)یان بەڕێژەی‌ (%22.19) سودمەند بوون لە مۆڵەتی‌ بەخێوکار.

٨ـ دابەشبوون بە پێی‌ دۆخی‌ ئابوری‌: بە پێی‌ ئەنجامی‌ ڕووپێوییەکە (265) خێزان دۆخی‌ ئابوریان مامناوەندو باشە بە رێژەی‌ (%80)، و (264) خێزانی‌ ئۆتیزم بە ڕێژەی‌ (%80.24) نیشتەجێن لە موڵکی‌ خۆیاندا، هەروەها ژمارەی‌ ئەو خانەوادانەی‌ کە دۆخی‌ ئابوریان خراپ و زۆر خراپە بریتیە لە (64) خێزان بە رێژەی‌ (%19.46)، و ژمارەی‌ ئەو خانەوادانەی‌ کە لە خانوی‌ کرێدان بریتیە لە (61) خێزان بە رێژەی‌ (%18.54). 

٩ـ بە پێی‌ ئەنجامەکانی‌ ڕووپێوییەکە (11) خێزان بێجگە لە تووشبوو بە ئۆتیزم، یەکێکی‌ تر لە ئەندامانی‌ خێزانەکەیان خاوەن پێداویستی‌ تایبەتە بە رێژەی‌ (%3.33). 

دووەم/ سەنتەرەکانی‌ ڕاهێنان:
١ـ لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، یەک سەنتەری‌ حکومی‌ هەیە کە دەکەوێتە ناو شاری‌ سلێمانی‌‌و توانای‌ ڕاهێنانی‌ بۆ منداڵانی‌ ئۆتیزم (٨٠) منداڵەو ڕاهێنانیش بە خانەوادەی‌ منداڵان دەکات لە بینایەکی‌ شایستەدا.

٢ـ یەک سەنتەری‌ ناحکومی‌ فەرمی‌ هەیە کە ڕاهێنانی‌ بە منداڵان دەکات و چەند داواکارییەکی‌ مۆڵەتیش لە دیوانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ لە چاوەڕوانی‌ وەرگرتنی‌ مۆڵەتدان.

 


02/04/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.