• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سلێمانی‌: ناوەندی‌ هەماهەنگی‌ هاوکارییە مرۆیی‌ و کۆمەڵایەتییەکان دادەمەزرێت

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، ٩ی‌ ٤ی‌ ٢٠٢٠، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان (موحه‌ممه‌د ڕه‌سوڵ مراد، به‌رزان حامید سه‌عید، ڕێبواری‌ ئه‌حمه‌د بازیانی‌، نیاز ئه‌حمه‌د سه‌ید حمه‌لاو) سه‌رۆك و ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ كۆرۆنا له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێزان ئاراس ناصر، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و سۆرا سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و هیوا سه‌عید سه‌رپه‌رشتیار له‌ پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ منداڵ‌و خێزان له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌،‌و ئاماده‌بوونی‌ نوێنه‌ری‌ هه‌شت ڕێكخراوو ده‌زگای‌ خێرخوازی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ و ڕێكخستنی‌ كاره‌ خێرخوازییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و كێشه‌ی‌ گرفتانه‌ گفتوگۆكران كه‌ دۆخی‌ كۆرۆنا هێناویه‌ته‌ پێش بۆ هاووڵاتیان به‌تایبه‌ت ئه‌ كێشانه‌ی‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌ ژیانی‌ هه‌ژاره‌كان‌و چۆنیه‌تی‌ به‌هاناوه‌چوونیان.

له‌ سه‌ره‌تای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌خێرهاتنی‌ ئاماده‌بووانی‌ كردو پاشان باسی‌ له‌ ئامانجه‌كانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ كردو وتی‌ :" ئامانجی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ یه‌كخستنی‌ تواناكانی‌ خه‌ڵكی‌ و حكومه‌تی‌ خۆجێی‌ پارێزگای‌ سلێمانیه‌وه‌ بۆ باشتر خزمه‌تكردنی‌ هه‌ژاره‌كان له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئه‌وانه‌ی‌ به‌هۆی‌ كۆرۆناوه‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ بژێوی‌ ژیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بووان پاش باسكردن له‌ كێشه‌ی‌ هه‌ژاره‌كان‌و ڕۆڵی‌ ڕێكخراوه‌كان له‌ به‌هاناوه‌چوونی‌ هه‌ژاره‌كان، ده‌ستخۆشییان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كرد بۆ ئه‌م هه‌وڵ‌و پڕۆژه‌ گرنگ‌و پڕ بایه‌خه‌و كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ناوه‌نده‌یان به‌ گرنگ وه‌سفكرد بۆ باشتركردنی‌ كاری‌ مرۆیی‌‌و هاوكاری‌ خێرخوازی‌‌و باشتر به‌ ئامانجگرتنی‌ هه‌ژاره‌كان‌و هاوكارییكردنیان.

له‌ كۆتاییدا سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی‌ خواره‌وه‌:
١ـ ناوه‌ندی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ هاوكارییه‌ مرۆیی‌‌و خێرخوازییه‌كان دروست بكرێت به‌سه‌ر په‌رشتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ‌و ئه‌ندامیه‌تی‌ ده‌زگاو ڕێكخراوه‌كان.
٢ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ دروستكردنی‌ پڕۆگرامێكی‌ تایبه‌ت به‌ كۆكرنه‌وه‌و ئه‌رشیفكردنی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ ناوی‌ هه‌ژاره‌كان‌و تۆماركردن‌و پاراستنی‌ زانیارییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماو پۆلێنی‌ دۆخی‌ ژیانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ئابوری‌‌و سه‌رچاوه‌ی‌ بژێوییان.
٣ـ سه‌رجه‌م ڕێكخراوو ده‌زگاو ۆكۆمپانیاكانی‌ پابه‌ندی‌ كاری‌ هه‌ماهه‌نگی‌‌و پێكه‌وه‌یی‌ ده‌بن له‌گه‌ڵ ئه‌م ناوه‌نده‌.
٤ـ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ فه‌رمییه‌كان له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ هه‌موو كارێكی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ هاوكارییه‌ مرۆیی‌‌و خیچرخوازییه‌كان ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ ئه‌م ناوه‌نده‌و پشتیوانی‌ ده‌بن.
٥ـ سنوری‌ كاره‌كانی‌ ناوه‌نده‌كه‌ سنوری‌ ئیداری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌بێت له‌سه‌ربنه‌كای‌ قه‌زاكان، كه‌ قه‌زاكانی‌ (ناوه‌ندی‌ شاری‌ سلێمانی‌، قه‌ڵادزێ، ڕانیه‌، چه‌مچه‌ماڵ، دوكان، ده‌ربه‌ندیخان، شاره‌زوور، سه‌ید سادق، چوارتا، ماوه‌ت) ده‌گرێته‌وه‌.
٦ـ ڕێكخراوو ده‌زگا خێرخوازییه‌كان لیستی‌ ناوی‌ ئه‌و خێزانانه‌ی‌ لایان تۆمارن‌و هاوكارییان ده‌كه‌ن ده‌ده‌نه‌ ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌مه‌به‌ستی‌ هه‌ماهه‌نگی‌‌و ڕێگه‌گرتن له‌ سودمه‌ندبوونی‌ دووباره‌و بێ به‌شنه‌بوونی‌ خه‌ڵكانی‌ ترو باشتر ڕێكخستنه‌وه‌ی‌ هاوكارییه‌كان له‌ نێوان هه‌ژاره‌كان‌و له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ڕه‌چاوكردنی‌ زۆرترین هه‌ژار به‌ پێی‌ شوێنی‌ جوگرافی‌.
٧ـ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ هەڵدەستێت بە ئامادەکردنی‌ فۆڕمێکی‌ تایبەت بە زانیاریی‌ بۆ ئەو خێزانانەی‌ کە هاوکاری‌ دەکرێن و دەیداتە سەرجەم ڕێکخراوو دەزگاکان بۆ بەکارهێنانی‌ بە پێی‌ زانیارییەکانی‌ پڕۆگرامە ئەلیکترۆنیەکە.

ڕێكخراوو ده‌زگا به‌شداره‌كان پێكهاتبوون له‌م به‌ڕێزانه‌ی‌ خواره‌وه‌:
١ـ نعمان عه‌بدوڕه‌حمان عه‌لی‌، له‌ ڕێكخراوی‌ منداڵپارێزی‌ كوردستان.
٢ـ ڕه‌وا به‌هزاد ئیسماعیل، له‌ ڕێكخراوی‌ ستێپ.
٣ـ ئاهه‌نگ جه‌واد، له‌ دەزگای‌ مرۆیی‌ مام.
٤ـ به‌ختیار مه‌حمود حه‌مه‌ڕۆسته‌م، له‌ ڕێكخراوی‌ هانای‌ خێرخوازی‌.
٥ـ به‌رزان ئه‌بوبه‌كر، ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌ حه‌مه‌ئه‌مین، له‌ ڕێكخراوی‌ هاواری‌ خێرخوازی‌.
٦ـ ئاری‌ عه‌زیز عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی‌ ده‌زگای‌ به‌خشین.
٧ـ سۆران خه‌له‌ف، له‌ ڕێكخراوی‌ خێرخوازی‌ بارزانی‌.
٨ـ ڕۆژی‌ موحه‌ممه‌د، له‌ ڕێكخراوی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ مه‌ده‌نیه‌ت (سی‌ دی‌ ئۆ).


09/04/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.