• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌كات

ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 29ی‌ 3ی‌ 2020، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز ژیار جه‌لال مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، پێشوازییان كرد له‌ به‌ڕێزان (گوڵستان سه‌عدی‌، به‌دریه‌ ئه‌حمه‌د، شادی‌ نه‌وزاد) ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ كارو باری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان.

ئامانجی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ دواداچوون بوو بۆ كاره‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و ماڵه‌كانی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و داڵده‌دانی‌ ژنان، له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ شێوازی‌ كاركردنی‌ ماڵه‌كان‌و ڕێكاره‌كانی‌ خۆپارێزیان بۆ شانده‌كه‌ ڕوونكرده‌وه‌، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی‌ به‌ فراوانكردن‌و زیادكردنی‌ كاتی‌ كاركردنی‌ هیڵی‌ 116ی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵان كرد، هه‌روه‌ك باسیان له‌و گرفتانه‌ كرد كه‌ به‌هۆی‌ ڕێكاره‌كانی‌ خۆپارێزی‌ له‌ نه‌خۆشی‌ كۆرۆنا ڕووبه‌ڕووی‌ شێوازی‌ كاكردنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ بوه‌ته‌وه‌.

له‌ به‌رانبه‌ردا به‌ڕێزان شاندی‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان ده‌ستخۆشییان له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان كردو هیوای‌ سه‌ركه‌وتنیان بۆخواستن، هه‌روه‌ك پشتگیری‌‌و پشتیوانی‌ خۆیان بۆ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ دووپاتكرده‌وه‌.


29/03/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.