• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەرى گشتى پرسە نامەیەک ئاراستەى بنەماڵەى خوالێخۆشبوو م.ئەسغەر دەکات

به‌ناوی‌ خوای‌ به‌خشنده‌ی‌ میهره‌بان

بەڕێزان/ خانه‌واده‌ی‌ به‌ڕێزی‌ م.ئه‌سغه‌ر ڕه‌شید

بۆ كۆچی‌ دوایی‌ مامۆستای‌ دڵسۆزو وێنه‌كێشی‌ به‌ تواناو ده‌ستڕه‌نگین، مامۆستا ئه‌سغه‌ر، مامۆستا له‌ ماڵی‌ نه‌وجه‌وانانی‌ كوڕانی‌ سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ خه‌م‌و په‌ژاره‌و دڵته‌نگی‌ خۆمان به‌ ئەندامانی‌ خێزانی‌ مامۆستاو بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و سەرجەم خزمان ڕاده‌گه‌یه‌نین‌و له‌ خوای‌ گه‌وره‌ ده‌پارێێنه‌وه‌ له‌ گوناهی‌ مامۆستا ئه‌سغه‌ر خۆش بێت‌و تەمەنێک لە كارو ماندووبوون‌و خزمه‌ته‌كانی‌ به‌ منداڵان‌و قوتابیان و گه‌ل‌و وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ بكاته‌ كه‌فاره‌تی‌ گوناهه‌كانی‌‌و له‌ به‌هه‌شته‌كه‌ی خۆیدا بیحه‌وێنێته‌وه‌، هەروەک لە خوای‌ بە بەزەیی‌ دەپاڕێینەوە ئارامی‌‌و سه‌بوری‌ به‌سه‌ر دڵی‌ ئێوه‌ی‌ به‌ڕێزو ئێمه‌و هاوكارو هاوپیشه‌و خۆشه‌ویستانیدا بپرژێنێت و ئاخیری‌ كۆست‌و ناخۆشی‌و خه‌متان بێت.

انا لله وانا الیه راجعون

براتان
عومه‌ر گوڵپی‌
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌
٢٧ی‌ ٣ی‌ ٢٠٢٠


27/03/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.