• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و پارێزگاری‌ سلێمانی‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ كاركردن‌و هه‌ماهه‌نگی‌ كرده‌وه‌

ئه‌مڕۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌ بینای‌ پارێزگا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و پارێزگاری‌ سلێمانی‌ جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی‌‌و پێكه‌وه‌ كاركردن له‌ پێناو خزمه‌تكردنی‌ زیاتری‌ هاووڵاتیان كرایه‌وه‌

ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 22ی‌ 3ی‌ 2020، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سه‌ردانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كردو له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كاك د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری‌ سلێمانی‌ كۆبوویه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ كاركردن‌و هه‌ماهه‌نگی‌ نێوان یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كانی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كرایه‌وه‌و هه‌ردوو لا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌و پێكه‌وه‌ كاركردن‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی‌ نێوان ده‌زگا جۆراوجۆره‌كانی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كرده‌وه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی‌ دۆخی‌ ئێسته‌و خۆپارێزی‌ له‌ په‌تای‌ كوشنده‌ی‌ كۆرۆناو پاراستنی‌ هاووڵاتیان له‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كه‌و چۆنیه‌تی‌ به‌رده‌وامیدان به‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ پلانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیدا بۆ چۆنیه‌تی‌ به‌رده‌وامی‌ خزمه‌تكردنی‌ منداڵان‌و به‌هاناوه‌چوونی‌ هه‌ر حاڵه‌تێكی‌ نه‌خوازراو خوانه‌خواسته‌ ئه‌گه‌ر ڕوو بدات له‌ بواری‌ پاراستنی‌ منداڵان له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، هه‌روه‌ك سوپاسی‌ پارێزگاری‌ سلێمانیشی‌ كرد بۆ پاڵپشتیه‌كانی‌ بۆ ماڵه‌كانی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و داڵده‌دان، هه‌روه‌ها به‌ڕێز پارێزگاری‌ سلێمانیش ده‌ستخۆشی‌ له‌ كار‌و پلان و به‌رنامه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كرد له‌ بواری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی‌ و پشتیوانی‌ یه‌كه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئه‌وه‌ش له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ باڵای‌ هاووڵاتیاندا.


22/03/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.