• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
عومه‌ر گوڵپی‌: پابه‌ندی‌ به‌ ڕێنماییه‌كان‌و وازهێنان له‌ په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سه‌خته‌، به‌ڵام ته‌ندروستی‌‌و سه‌لامه‌تی‌ مرۆڤ گرنگترو له‌ پێشتره‌

له‌ میانه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ به‌رنامه‌ی‌ په‌یامی‌ ڕۆژ له‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ په‌یام، ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 19ی‌ 3ی‌ 2020، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ وتی‌: " مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌و به‌ سروشتی‌ خۆی‌ بایه‌خ به‌ یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌دات‌و ئاینە ئاسمانییەکانیش به‌تایبه‌ت ئاینی‌ ئیسلام له‌ زۆر جێگه‌ فه‌رمان به‌ به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كات‌و به‌جێهێنانی ئه‌و ئه‌ركانه‌ له‌سه‌ر مرۆڤی‌ پابه‌ند پێویست ده‌كات، به‌ڵام له‌ دۆخێكی‌ له‌مجۆره‌دا كاتێك مه‌ترسی‌ له‌سه‌ر ژیان‌و سه‌لامه‌تی‌ مرۆڤ دروست ده‌بێت، ئه‌وه‌ ژیان‌و سه‌لامه‌تی‌ مرۆڤ پێش هه‌ر شتێكه‌و پێویسته‌ هاووڵاتیان‌و خێزانه‌كان پابه‌ندی‌ ڕێنماییه‌كان بن‌و ئارام بگرن له‌ مانه‌وه‌ له‌ ماڵه‌وه‌، تا ئه‌و كاته‌ی‌ نه‌خۆشی‌‌و په‌تاكه‌ تێده‌په‌ڕێت‌و هه‌موو ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ دۆخێكی‌ ئاسایی‌‌و ده‌توانین ئه‌وسا قه‌ره‌بووی‌ هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بكه‌ینه‌وه‌ و ژیانی‌ ئاسایی‌ دەستپێبکەینەوە".

له‌ ته‌وه‌رێكی‌ تری‌ به‌رنامه‌كه‌دا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌باره‌ی‌ ژیانی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و سودمه‌ندانی‌ ماڵه‌كان، وتی‌:" له‌گه‌ڵ سوپاس و ده‌ستخۆشیم بۆ به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانمان، به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ پێویسته‌ له‌ ڕێوشوێونی‌ خۆپارێزی‌ دژی‌ په‌تای‌ كوشنده‌ی‌ كۆرۆنا گیراوه‌ته‌به‌رو خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ ئاستێكی‌ باشدان‌و سوپاس بۆ خوا به‌ساڵاچووان‌و منداڵان له‌ ته‌ندروستییه‌كی‌ باشدان، ‌و هیوای‌ ته‌ندروستی‌ باش بۆ هه‌موو هاووڵاتیان ده‌خوازین".



19/03/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.