• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
شاندێكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

"ئامانجیان ده‌ربڕینی‌ پشتیوانی‌‌و ده‌ستخۆشی‌ بوو له‌ كارمه‌ندان"
شاندێكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 30ی‌ 4ی‌ 2020، شاندێكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌ڕێز كاك عه‌بدوستار مه‌جید، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆن‌و ئه‌ندامێتی‌ به‌ڕێزان كاك سۆران عومه‌ر، و خاتوو به‌دوریه‌ ئیسماعیل، ئه‌ندامانی‌ فراكسیۆن، كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێزان  م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و خاتوو ژیار جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانیه‌وه‌ پێشوازیكران.

ئامانجی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ ده‌ربڕینی‌ پشتیوانی‌ بوو بۆ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ سلێمانی‌‌و ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان و داڵده‌دانی‌ ژنان كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ گیروگرفته‌كان دڵسۆزانه‌ كارو خزمه‌تی‌ خۆیان بۆ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان و ژنانی‌ داڵده‌دراو درێژه‌ پێداوه‌و له‌ دۆخی‌ كۆرۆنادا سه‌ركه‌وتووانه‌ خزمه‌تیان كردووه‌.

له‌ سه‌ردانه‌دا، پاش به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌ی‌ په‌ككه‌وته‌ له‌ ماڵی‌ به‌ساڵاچووان‌و ماڵی‌ ساوایان، به‌ڕێز سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان كرد كه‌ له‌ ئاستێكی‌ زۆر باشدا خزمه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ سودمه‌ندان درێژه‌ پێده‌ده‌ن، هه‌روه‌ك پێزانینی‌ ته‌واویان هه‌بوو كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌كانی‌ كۆرۆنا و دواكه‌وتنی‌ مووچه‌ به‌رده‌وام بوون له‌ كارو خزمه‌تی‌ خۆیان‌و پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌،‌ پاڵپشتی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵیشیان‌ بۆ دامه‌زراوه‌كه‌ دووپاتكرده‌وه‌و دیارییه‌كیشیان پێشكه‌ش به‌ ئه‌ژماری‌ كۆمه‌ك‌و هاوكاری‌ خێرخوازان كرد كه‌ ئه‌ژمارێكه‌ بۆ پێشوازی‌ له‌ خێرو دیاری‌ چاكه‌كاران بۆ پاڵپشتی‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و داپۆشینی‌ كه‌م‌و كورتی‌ بودجه‌.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ سوپاسی‌ سه‌ردان‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵیان كردو سه‌ردانی‌‌و پاڵپشتیه‌كه‌یان به‌ هاندانێكی‌ گرنگ زانی‌ بۆ كاری‌ كارمه‌ندان‌و هیوایان خواست پاڵپشتیان بۆ دامه‌زراوه‌كه‌ به‌رده‌وام بێت.



30/04/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.