• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ساڵاچوویه‌ك ڕزگار ده‌كات‌و به‌دواداچوون بۆ دوو كه‌یسی‌ فه‌رامۆشكردنی‌ به‌ساڵاچووان ده‌كات‌و كه‌یسێكی‌ توندوتیژیش چاره‌سه‌ر ده‌كات

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 15ی‌ 4ی‌ 2020، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌‌و چاودێری‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌ساڵاچوویه‌ك له‌ دۆخی‌ خراپی‌ ژیان له‌ ناوبازاڕ ڕزگاركراو به‌دواداچوون بۆ كه‌یسی‌ دوو به‌ساڵاچووی‌ تر له‌ نێو گه‌ڕه‌كێكی‌ شاری‌ سلێمانی‌ كراو دۆسیه‌یه‌كی‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتنیش چاره‌سه‌ر كرا.

به‌ پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ ڕۆژانه‌ دێنه‌ به‌رده‌ست یه‌كه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنمان، تیمه‌كانی‌ به‌دواداچوونی‌ كێشه‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌ مافی‌ مرۆڤ‌و به‌ساڵاچووان سه‌ر به‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان، له‌ هه‌ردوو ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌، به‌ هاوڕێیه‌تی‌ پۆلیسی‌ ئینزیباتی‌ ناوشار، به‌دواداچونی‌ پێویستیان كرد بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی‌ له‌ نێو بازاڕی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ هۆكاری‌ جیاجیا و له‌ شوێنی‌ جیاجیا ده‌مێننه‌وه‌، له‌ ئه‌نجامیشدا به‌ساڵاچوویه‌ك ڕزگاركرا كه‌ له‌ شوێنێكی‌ نه‌گونجاو بۆ ژیان ده‌مایه‌وه‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆ، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ ستاف‌و توێژه‌ران، به‌دواداچوون بۆ كه‌یسی‌ دوو به‌ساڵاچوو له‌ یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ كرا كه‌ له‌ دۆخێكی‌ خراپدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن، ئەو دوو هاوسەرە کە تەمەنیان ڕێگەیان پێ نادات خۆیان خزمەتی‌ خۆیان بکەن‌و گرنگی‌ بە ژیانی‌ خۆیان بدەن‌و پێداویستییەکانیان دابین بکەن لە یەکێک لە گەڕەکەکانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ و لە شوێنێک ژیان بەسەر دەبەن کە مەرجەکانی‌ سەلامەتی‌ و تەندروستی‌ تێدا نییە، له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌دواداچوونه‌كان به‌رده‌وامن‌و گونجاوترین ڕێوشوێن بۆ ژیانی‌ ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌ به‌ساڵاچووه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێت.

هه‌ر ئه‌مڕۆ، چوارشه‌ممه‌، ١٥ی‌ ٤، ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌ كاری‌ پێویستی‌ ئه‌نجامدا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ژنێك بۆ به‌سه‌لامه‌تی‌ بۆ ناو خانه‌واده‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی‌ بنه‌ماكانی‌ مافی‌ مرۆڤ‌و یاساو ڕێنماییه‌ په‌یڕه‌ویلێكراوه‌كان.


15/04/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.