وەک نەریتی هەمیشەیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ پڕکردنەوەی پۆستە بەتاڵەکان لە ڕێگەی ڕەخساندنی هەلی چون یەک بۆ کارمەندان‌و پەیڕەویکردن لە سیستمی تەندروست بەرێوەبەرایەتی گشتی شەش پۆست بە کێڕکێ پڕ دەکاتەوە کە بەهۆکاری جیاجیا ئەو پۆستانە خاڵی بوون.
بەپێی گشتاندن و ئاگادارییەک کە ژمارە (٣٨٦٠) بەرواری (١١ی ٩ی ٢٠١٩)ی لەسەرە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی داوا لەو کارمەندانە دەکات کە ئارەزوو مەندن پوختەی ژیان‌و تواناییەکانی خۆیان لە ماوەی (١٠)ڕۆژدا ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی بکەن بەمەبەستی پڕکردنەوەی پێنج پۆستی بەتاڵ لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی‌و بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامان‌و بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیەنراوەکەیە:
پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی به‌تاڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، ئاگاداری كارمه‌ندانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان ده‌كات، ئه‌وانه‌ی ئاره‌زوومه‌ندن به وه‌رگرتنی ئەم پۆستانەی خوارەوە کە بە هۆکاری جیاجیا بەتاڵ دەبن، لەماوەی (١٠)ڕۆژدا لە ڕۆژی بڵاوبوونەوەی ئەم ئاگادارییەوە، زانیارییه كه‌سی‌و تواناییه‌كانیان بە (c.v) ئاراسته‌ی (به‌ڕێوه‌به‌رێتی كارگێڕی) بكه‌ن له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كێبڕكێی پڕكردنه‌وه‌یاندا، پۆستە بەتاڵەکانیش ئەمانەی خوارەوەن:
١ـ پۆستی بەرپرسی (هۆبەی خزمەتگوزاری) لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی.
٢ـ پۆستی بەرپرسی (هۆبەی ماڵی نەوجەوانانی کوڕان)، بەمەرجی بوونی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە (کۆمەڵناسی یان دەروونناسی یان پەروەردە).
٣ـ پۆستی بەرپرسی (هۆبەی ماڵی منداڵانی کوڕان)، بە ڕەچاوکردنی مەرجی بوونی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە (کۆمەڵناسی یان دەروونناسی یان پەروەردە).
٤ـ پۆستی بەرپرسی (هۆبەی کارگێڕی) لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، بەمەرجێک بەلای کەمەوە هەڵگری (بڕوانامەی دیبلۆم) بێت و شارەزای بەڕێوەبردن بێت.
٥ـ پۆستی بەرپرسی (هۆبەی سەنتەری ئۆتیزم)، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی، بەمەرجی بوونی بەکالۆریۆس لە دەروونناسی یان کۆمەڵناسی.
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی
١١ی ٩ی ٢٠١٩