• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و داكۆكی‌ له‌ مافی‌ ئافره‌ت‌و مافی‌ مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌كات

"به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ داوای‌ كرد به‌ بڕیارێك په‌رله‌كان ئه‌و سایت‌و په‌یجانه‌ قه‌ده‌غه‌ بكات كه‌ خراپه‌كاری‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ژیانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیمان ده‌كه‌ن"
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و داكۆكی‌ له‌ مافی‌ ئافره‌ت‌و مافی‌ مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌كات

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 4ی‌ 9ی‌ 2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و داكۆكی‌ له‌ مافی‌ ئافره‌ت‌و مافی‌ مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ ئاگاداری‌ له‌ ئاستی‌ خزمه‌تگوزاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و كێشه‌و گرفته‌كان سه‌ردانی‌ پارێزگای‌ سلێمانیان كردبوو.

شانده‌كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان ڕۆمیۆ حوزه‌یران، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌و خاتوو گوڵستان سه‌عید، جێگری‌ سه‌رۆك‌و خاتوو به‌دریه‌ ئیسماعیل، بڕیارده‌ری‌ لیژنه‌و به‌ڕێزان مه‌م ئه‌سكه‌نده‌ر، سه‌لمه‌ فه‌تاح، زانا خالید، هیمداد مه‌عروف، ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌.

لیژنه‌كه‌ سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسانی‌ تری‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیه‌وه‌ پێشوازیكران‌و دواتر له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌رپرسانی‌ تری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ باسیان له‌ بواره‌كان‌و جورو ئاسته‌كانی‌ خزمه‌تگوزاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كرد له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، هه‌روه‌ك كه‌لێن‌و گرفته‌ یاساییه‌ جۆراوجۆره‌كانیش بۆ په‌رله‌مانتاران ڕوونكرایه‌وه‌، به‌ ئامانجی‌ ئه‌وه‌ی‌ لیژنه‌ به‌ پێی‌ كاره‌كانی‌ خۆی‌ و ئه‌ركه‌ په‌رله‌كانیه‌كه‌ هاوكاربێت‌و له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ گرفته‌كان.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، كێشه‌و گرفتی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌تی‌ به‌مجۆره‌ خسته‌ڕوو:
1ـ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت ڕووبه‌ڕووی‌ ئه‌زیه‌ت نه‌بنه‌وه‌ له‌و پرۆسانه‌ی‌ كه‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ ماف‌و شایسته‌ داراییه‌كان و مافه‌كانی‌ تریان، ئه‌وه‌ش به‌ گۆڕینی‌ میكانیزم‌و پێوه‌ره‌كان.
2ـ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌ پێی‌ یاسا ده‌سته‌به‌ری‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تییان بۆ بكرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی‌ له‌ ساڵی‌ 2013ه‌وه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن هاوكاریان بۆ ته‌رخان بكرێت.
3ـ دامه‌زراوه‌ جیاجیاكان پابه‌ندبن به‌ تایبه‌تمه‌ندی‌‌و ستاندارده‌ ئه‌ندازیارییه‌كان بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌ پڕۆژه‌و بیناو باڵه‌خانه‌كاندا، له‌و باره‌یه‌وه‌ داوای‌ كرد لیژنه‌كه‌ به‌ هه‌مواری‌ یاسای‌ ژماره‌ 22ی‌ ساڵی‌ 2011 ده‌ستنیشانی‌ لایه‌ن‌و وه‌زاره‌ت‌و میكانیزمی‌ ناچاركردن و پابه‌ندی‌ بكات.

له‌ بواری‌ چاودێری‌ خێزان‌و كارو خزمه‌ت بۆ هاووڵاتیانی‌ هه‌ژار، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ وه‌ستانی‌ هاوكارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرد، باسی‌ له‌و هه‌وڵانه‌ كرد كه‌ له‌ ئێسته‌دا وه‌زاره‌تی‌ كار ده‌یدات بۆ ده‌رچوواندنی‌ ڕێنماییه‌كی‌ نوێ بۆ ئه‌وه‌ی‌ باشتر ده‌ستنیشانی‌ هاووڵاتیانی‌ هه‌ژار بكات و هاوكاریی‌ داراییان بۆ ته‌رخان بكرێت.

له‌ بواری‌ پاراستنی‌ منداڵان‌و چاودێری‌‌و ڕه‌خساندنی‌ ژینگه‌ی‌ گونجاو بۆیان، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئاماژه‌ دان به‌و بوارانه‌ی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ به‌ش‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانه‌وه‌ كاری‌ تێدا ده‌كرێت، به‌ تێرو ته‌سه‌لی‌ باسی‌ له‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ كرد له‌ سلێمانی‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ سێ ساڵی‌ ڕابردوودا زۆر به‌باشی‌ جێ به‌جێكراوه‌و به‌ كرده‌یی‌ له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بووه‌ته‌ فریادڕه‌سی‌ منداڵان‌و به‌ به‌رده‌وامی‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ ده‌كرێت سلێمانی‌ له‌ سێ ساڵی‌ داهاتوودا پێویستی‌ به‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان نه‌مێنێت‌و ئیتر بۆ هه‌میشه‌یی‌ منداڵان له‌ ڕێگه‌ی‌ پرۆسه‌یه‌كی‌ وردی‌ مرۆڤانه‌وه‌ له‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌دا ژیانێكی‌ باشتر به‌ڕێوه‌ به‌رن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای‌ كرد په‌رله‌مانتاران پاڵپشتی‌ پڕۆژه‌كه‌ بن به‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ كه‌لێنی‌ یاسایی‌ له‌ پڕۆژه‌كه‌دا.

له‌ بواری‌ دایه‌نگه‌كاندا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ كرد كه‌ له‌بواری‌ چاودێری‌‌و منداڵانی‌ دایه‌نگه‌و ڕه‌خساندنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ گه‌شه‌ی‌ منداڵ به‌ده‌ستهاتوون، هه‌روه‌ك داواشی‌ كرد لیژنه‌كه‌ هاوكاربن بۆ جێ به‌جێكردنی‌ سیستمی‌ دایه‌نگه‌كان به‌تایبه‌ت له‌ بواری‌ له‌ بواری‌ ته‌رخانكردنه‌وه‌ی‌ بڕی‌ پاره‌ بۆ پاداشتی‌ ستافه‌كان‌و په‌ره‌پێدان به‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان.

له‌ بواری‌ ستاف‌و كارمه‌ندانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیشدا، به‌ڕێز م.عومه‌ر جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر قورسی‌ كاری‌ كارمه‌ندانی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌تایبه‌ت له‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنان‌و سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم‌و ماڵه‌كانی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان، هه‌ربۆیه‌ داوای‌ له‌ لیژنه‌كه‌ كرد له‌ كاتی‌ هاتنی‌ پڕۆژه‌ یاسای‌ چاكسازی‌و ده‌ستكاری‌ مووچه‌و ده‌رماڵه‌دا ڕه‌چاوی‌ كه‌می‌ مووچه‌و قورسی‌ كاری‌ كارمه‌ندانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بكه‌ن، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌ پێویستی‌ ماڵه‌كان‌و سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم به‌ ستافی‌ زیاترو باشتر.

له‌ بواری‌ كێشه‌‌و پرسه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ داوای‌ كرد لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ په‌رله‌مان هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ بكات كه‌ گۆڕانكارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و ته‌كنه‌لۆجیاو ئامێری‌ په‌یوه‌ندیكردن‌و سۆشیه‌ڵ میدیا هێناویه‌تی‌ به‌سه‌ر ژیانی‌ كۆمه‌ڵایبه‌تیماندا، له‌و بواره‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ هاوكاتی‌ هێنانه‌وه‌ی‌ نمونه‌ی‌ زیندوو داوای‌ كرد له‌ ڕێگه‌ی‌ بڕیار یان پڕۆژه‌ یاسایه‌كه‌وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و سایت‌و په‌یج‌و ئه‌ژمارانه‌ی‌ كه‌ خراپه‌و خراپه‌كاری‌، توندوتیژی‌، لادانی‌ ڕه‌وشتی‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ ڕابگرن‌و ڕێگه‌ نه‌درێت گه‌نج‌و منداڵی‌ كورد بخرێته‌ داوی‌ تاوان‌و شێوانی‌ ده‌روونی‌‌و كێشه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌، جه‌ختیشی‌ كرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ به‌رده‌ستبوونی‌ ئینته‌رنێت‌و سایته‌ خراپه‌كان‌و ئه‌وانه‌ی‌ فیلمی‌ سێكسی‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ی‌ به‌ها باڵاكانی‌ كۆمه‌ڵگه‌و چه‌مكی‌ ئازادیشه‌و بووه‌ته‌ هۆی‌ زیادبوون‌و ئاڵۆزبوونی‌ كێشه‌كان.

له‌ كۆتایی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوو به‌ڕێزان لیژنه‌ی‌ په‌رله‌مان‌و به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ قسه‌یان بۆ په‌یامنێرانی‌ كه‌ناڵه‌كان كرد،‌و دواتر پێكه‌وه‌ سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ خێزان‌و ژنان‌و ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنان‌و سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزمیان كرد.

دوا وێستگه‌ی‌ سه‌ردان‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌و به‌رنامه‌كانی‌ شانده‌كه‌ی‌ په‌رله‌مان بریتبوو له‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌ بینای‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌.


04/09/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.