• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سلێمانی‌: له‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ به‌ره‌نگاری‌ خۆكوشتندا، چالاكیه‌ك به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 10ی‌ 9ی‌ 2019، له‌ به‌رده‌م باخی‌ گشتی‌‌و به‌بۆنه‌ی‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ به‌ره‌نگاری‌ خۆكوشتن، له‌ ئاماده‌كردنی‌ چه‌ند لایه‌نێكی‌ حكومی‌‌و ناحكومی‌، چالاكییه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و چالاكییه‌دا كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان گوڵستان سه‌عید، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و كاك ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسی‌ ڕێكخراوی‌ په‌یوه‌ندیدارو ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكوانان‌و هاووڵاتیان ئاماده‌بوون.

له‌و چالاكییه‌دا سه‌ره‌تا له‌تیف حسێن، وته‌ی‌ به‌خێرهاتن‌و ئامانجی‌ چالاكییه‌كی‌ خسته‌ڕوو، پاشان سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا وێڕای‌ ئاماژه‌دان به‌ دیارده‌كه‌و خۆشحاڵی‌ به‌ كه‌مبوونی‌ حاڵته‌كان له‌ كوردستاندا پشتیوانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ بۆ هه‌ڵسوڕێنه‌رانی‌ خسته‌ڕوو.

له‌و چالاكییه‌دا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردوو تیایدا وێڕای‌ ده‌ستحۆشی‌ و پشتیوانی‌ بۆ ئه‌و چالاكییه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ چه‌ند بابه‌تێكی‌ په‌یوه‌ندیدار له‌ دیارده‌ی‌ خۆكوشتن داو هێندێك ژماره‌و داتای‌ خسته‌ڕوو، پاشان له‌ وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد كه‌ تاك‌و خێزان‌و كۆمه‌ڵگه‌ و دامه‌زراوه‌كان ده‌توانن ڕۆڵێكی‌ گه‌وره‌ بگێڕن له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ دیارده‌ی‌ خۆكوشتن، له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی‌:" ڕێژه‌ی‌ مردن له‌ كوردستان به‌ هۆكاری‌ خۆكوشتن به‌ به‌راورد به‌ وڵاتانی‌ تر هێشتا ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه‌ شوكر بۆ خوا گه‌له‌كه‌مان له‌م گرفته‌ گه‌وره‌یه‌ دووره‌، به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌ك حاڵه‌تیش بێت له‌ ساڵێكدا ئه‌وه‌ مایه‌ی‌ نیگه‌رانی‌‌و خه‌م‌و ئازاری‌ ئێمه‌یه‌و پێویسته‌ هه‌موو هه‌وڵ بده‌ین بۆ نه‌هێشتن‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌، له‌م ڕوه‌وه‌ خێزان ڕۆڵێكی‌ گه‌وره‌ی هه‌یه‌و ده‌توانێت به‌ لادان و دوور خستنه‌وه‌ی‌ هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی‌ كه‌ به‌هۆیانه‌وه‌ كه‌سی‌ كێشه‌دار سودیان لێ وه‌رده‌گرێت بۆ خۆكوشتن وه‌ك ئاگرو سوته‌مه‌نی‌‌و ده‌رمانی‌ قڕكه‌رو هۆكاره‌كانی‌ خۆ هه‌ڵواسین‌و چه‌ك" هه‌روه‌ك جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ كاتێك ئه‌ندامێك له‌ خێزانێكدا ڕووبه‌ڕووی‌ دۆخێكی‌ ته‌نگژاوی‌ خراپ ده‌بێته‌وه‌ پێویسته‌ ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌ زۆر به‌ زوویی‌ فریای‌ بكه‌ون‌و له‌ ڕێگه‌ی‌ مامۆستاو مامۆستایانی‌ ئاینی‌‌و توێژه‌رانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌‌و چاره‌سازی‌ ده‌روونی‌‌و پزیشكانی‌ ده‌روونیه‌وه‌ فریای‌ كه‌ون‌و ئه‌و بیره‌ خراپه‌ له‌ مێشكی‌ ده‌ركه‌ن‌و ئومێدی‌ به‌ ژیان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه‌.

هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ باسی‌ له‌ ڕۆڵی‌ قوتابخانه‌كان كرد، به‌تایبه‌ت بۆ ڕێگرتن له‌ خۆكوشتنی‌ هه‌رزه‌كاران‌و گه‌نجان، هه‌وره‌ها باسی‌ له‌ به‌رپرسیارێتی‌ ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندن كردو له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی‌:" ڕۆژنامه‌نووسان‌و ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندن پێویسته‌ به‌رپرسیارانه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن‌و كاتێك هه‌واڵێك په‌خش ده‌كه‌ن‌و ده‌زانن كاریگه‌ریی‌ ده‌روونی‌ لای‌ هاووڵاتیان به‌ جێده‌هێڵێت‌و لێكه‌وته‌ی‌ تاوانكاری‌ هه‌یه‌ پێویسته‌ ورده‌كاری‌ زۆر بكه‌ن‌و دڵنیاببنه‌وه‌ له‌و داڕشتنه‌ی‌ بۆ هه‌واڵه‌كه‌ی‌ ده‌كه‌ن‌و كاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئومێد ببه‌خشنه‌وه‌و به‌شێك نه‌بن له‌ بێ ئومێدكردنی‌ هاوولاتیان".

له‌باره‌ی‌ ڕۆڵی‌ ئاینه‌ ئاسمانییه‌كان‌و ئاینی‌ ئیسلام به‌ شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌، م.عومه‌ر گوڵپی‌ وتی‌:" به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ زۆرینه‌ی‌ زۆری‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانه‌ مسوڵمانه‌، ئیسلامیش خاوه‌نی‌ فه‌لسه‌فه‌و دیدگایه‌كی‌ قووڵه‌ بۆ ئومێد به‌خشین‌و هیوا گه‌ڕاندنه‌وه‌ بۆ تاكی‌ كۆمه‌ڵگه‌، هه‌ربۆیه‌ له‌م ڕوه‌وه‌ ناوه‌نده‌ ئاینیه‌كان‌و مامۆستایانی‌ ئاینی‌ ڕۆڵێكی‌ گه‌وره‌یان هه‌یه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ خۆكوشتن‌و ده‌شكرێت ڕۆڵه‌كه‌یان زیاتریش بكرێت".

له‌باره‌ی‌ دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كانه‌وه‌ عومه‌ر گوڵپی‌ وتی‌:" حكومه‌ت‌و دامه‌زراوه‌كانی‌ ده‌توانن ڕۆڵی‌ گه‌وره‌ بگێڕن به‌ ته‌ده‌خولی‌ خێرا له‌هه‌ر حاڵه‌تێك، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ خۆكوشتن یان هه‌وڵی‌ خۆكوشتن ده‌ده‌ن‌و ئه‌وه‌ش به‌ دانانی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ تایبه‌ت یان ڕاهێنانی‌ كارمه‌ندانی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌تایبه‌ت له‌ بواری‌ ته‌ندروستی‌ یان له‌ ڕێگه‌ی‌ هێڵه‌كانی‌ په‌یوه‌ندی‌‌و فریاكه‌وتنه‌وه‌ وه‌ك هێڵی‌ گه‌رمی‌ منداڵان 116 كه‌ هی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌و هێڵی‌ 119 كه‌ بۆ فریاكه‌وتنی‌ ژنانه‌و هێڵه‌ گه‌رمه‌كانی‌ تر بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی‌ هاووڵاتیان هه‌واڵ بده‌ن له‌هه‌ر ئه‌گه‌رو ڕووداوێكی‌ خۆكوشتن كاتێك زانیارییان پێ ده‌گات".



10/09/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.