• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
هیوا سەعید: مەبەستمانە ڕۆڵی‌ دایەنگەکان لە بواری‌ ڕەخساندنی‌ ژینگەیەکی‌ گونجاو بۆ گەشەی‌ منداڵ بەرزتر بکەینەوە

ڕۆژی‌ شەممە، ٣١ی‌ ٨ی‌ ٢٠١٩، بە ئامادەبوونی‌ بەڕێز هیوا سەعید، بەرپرسی‌ بەشی‌ دایەنگەکان‌و بەڕێزان شێخ فاخر شێخ تەیب بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ کۆمپانیای‌ مایا بۆ پەروەردەو فێرکردن، ‌و بەڕێوەبەرانی‌ دایەنگەکانی‌ قەیوان سیتی‌‌و بەرزاییەکانی‌ قەیوان‌و گوندی‌ ئەڵمانی‌، مەراسیمێکی‌ تایبەت بۆ ڕێزلێنان لە ستافەکانی‌ بەڕێوەبردن‌و دادەکانی‌ ئەو سێ دایەنگەیە بەڕێوەچوو.

لە وتەیەکیدا بۆ ئامادەبووان، بەڕێز هیوا سەعید، سیاسەت‌و بەرنامەی‌ بەشی‌ دایەنگەکانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌ بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، جەختی‌ کردەوە لەوەی‌ کە لە ئێستەدا قۆناغی‌ دابینکردنی‌ سەلامەتی‌‌و چاودێری‌ بەباشی‌ لە دایەنگە حکومی‌ و ناحکومییەکان جێ بەجێ دەکرێت‌و هەموو هەوڵ‌و توانای‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ و بەشی‌ دایەنگەکان‌و ستافەکانمان خستووتە گەڕ تا باشتر بتوانین ژینگەیەکی‌ گونجاو بۆ گەشەی‌ منداڵ لە دایەنگەکان بڕەخسێنین، هەروەک دەستخۆشی‌ لە کۆمپانیای‌ مایاو بەڕێوەبەرو ستافی‌ هەرسێ دایەنگە کرد کە توانیویانە بەباشی‌ سیستم‌و ڕێنمایی‌ دایەنگەکان جێ بەجێ بکەن‌و بە پێی‌ هەڵسەنگاندنی‌ بەشی‌ دایەنگەکان ئاستێکی‌ باش پێشکەش بکەن.  


06/09/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.