• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌: ئه‌ركمان گه‌شه‌پێدانه‌و توندوتیژیی‌ به‌رانبه‌ر منداڵان هێڵی‌ سوره‌

له‌ بۆنه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ فیستیڤاڵی‌ ساڵانه‌ی‌ دایه‌نگه‌یه‌كی‌ ناحكومیدا، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایگه‌یاند: ئه‌ركمان گه‌شه‌پێدانی‌ توانای‌ چاودێری‌‌و په‌روه‌رده‌ی‌ منداڵانه‌و هه‌موو جۆره‌ توندوتیژییه‌ك به‌رانبه‌ر منداڵان له‌ سه‌نته‌رو په‌یمانگاو دایه‌نگه‌و ماڵه‌كانی‌ منداڵاندا هێڵی‌ سووره‌و به‌ پێی‌ یاسا بكه‌ره‌كانیان سزا ده‌ده‌ین.

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 29ی‌ 8ی‌ 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ میانه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ له‌ فیستیڤاڵی‌ ساڵانه‌ی‌ دایه‌نگه‌ی‌ (گه‌شه‌)ی‌ ناحكومی‌، به‌رنامه‌و سیاسه‌تی‌ كاركردنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بۆ ئاماده‌بووان ڕوونكرده‌وه‌و له‌و بواره‌دا ئاماژه‌ی‌ به‌و ڕێكارانه‌ كرد كه‌ وایكردووه‌ ئاستی‌ خزمه‌تگوزاری‌ له‌ دایه‌نگه‌كان به‌رز ببێته‌وه‌، و  ڕایگه‌یاند:" له‌ چوارچێوه‌ی‌ كاری‌ ئێمه‌دا توندوتیژی‌ هێڵی‌ سووره‌، جه‌سته‌یی‌ بێت یان ده‌روونی‌، قه‌باره‌كه‌ی‌ هه‌رچه‌ند بێت‌و له‌لایه‌ن هه‌ركه‌سێكه‌وه‌ بێت، هه‌ربۆیه‌ به‌ پێی‌ یاسا ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ تۆمه‌تبار ده‌بن و له‌سه‌ریان ساغ ده‌بێته‌وه‌ سزا ده‌درێن".

له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ زیاتر تیشكی‌ خسته‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ی‌ له‌ دایه‌نگه‌ ده‌كرێن‌و وتی‌: به‌هۆی‌ گرتنه‌به‌ری‌ ڕێوشوێنی‌ توندوتۆڵ‌و جێ به‌جێكردنی‌ یاساو ڕێنماییه‌كان به‌بێ جیاوازی‌، و بڕیاری‌ داهێنانكارانه‌ی‌ زانستیانه‌ له‌ماوه‌ی‌ چوارساڵی‌ ڕابردوودا ئاستی‌ دایه‌نگه‌كان له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌شێوه‌یه‌ك به‌رزبووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌موو دڵخۆش بین به‌وه‌ی‌ منداڵانی‌ دایه‌نگه‌كانی‌ سلێمانی‌ له‌ناو ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاون بۆ گه‌شه‌ی‌ جه‌سته‌یی‌ و ژیریی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌، له‌م سیاسه‌ته‌ش به‌رده‌وام ده‌بین‌و له‌و ئاسته‌ له‌ پێشكه‌وتن ناوه‌ستین.

هه‌ر له‌ درێژه‌ی‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ جه‌ختی‌ كره‌وه‌ له‌وه‌ی‌ پێویسته‌ ته‌وه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ و پڕ بایه‌خ له‌ ئه‌ركی‌ دایك و باوك و خێزان‌و دایه‌نگه‌و سه‌نته‌رو ماڵه‌كانی‌ منداڵان په‌روه‌رده‌ بێت و به‌هۆی‌ شته‌ لاوه‌كییه‌كانی‌ ژیانه‌وه‌ ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كیه‌كانمان له‌ بیر نه‌چێته‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌رك‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانماندا ده‌گرینه‌ به‌ر.

له‌و بۆنه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو ستافه‌كانی‌ دایه‌نگه‌ی‌ (گه‌شه‌) كرد بۆ ئه‌و ئاسته‌ باشه‌ی‌ پیشانیانداوه‌و توانیویانه‌ به‌ پێی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنێكی‌ بابه‌تیانه‌و زانستیانه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ئه‌نجامیده‌دات له‌گه‌ڵ چه‌ند دایه‌نگه‌یه‌كی‌ تر له‌ پێشه‌نگه‌كانبن.



29/08/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.