• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كۆبوونه‌وه‌ی‌ ژماره‌ (7)ی‌ ساڵی‌ (2019)ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌چوو

له‌ دوو ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، و چوارشه‌ممه‌، 19و 21ی‌ 9ی‌ 2019، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و به‌ڕێزان ئاشتی‌ ئیبراهیم،
یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و نوخشه‌ ڕه‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌ دیوان‌و شاره‌زایانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و دارایی‌ و سه‌رجه‌م به‌رپرسی‌ به‌شه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌، ژماره‌ (7)ی‌ ساڵی‌ (2019)ی‌ ئه‌نجونی‌ دیوانی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

ته‌وه‌ره‌كانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ پێكهاتبوو له‌ هێندێك ئاراسته‌و بڕیاری‌ نوێی‌ وه‌زاره‌ت‌و گفتوگۆی‌ كێشه‌و گرفته‌ ئیداریی‌‌و هونه‌رییه‌كانی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم‌و هه‌ڵسه‌نگاندن‌و به‌دواداچوونی‌ پلانی‌ ساڵانه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌.

سەبارەت بە پلانی‌ چوارساڵی‌ وەزارەت و کە لە ڕوانگەی‌ بەرنامەو پلانی‌ چوارساڵی‌ کابینەی‌ نۆیەمی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان دادەنرێت، کۆبوونەوەکە لیژنەیەکی‌ باڵای‌ پێکهێنا بۆ ئەوەی‌ لە زووترین کاتدا وەڵامی‌ خواست و داواکاری‌ وەزارەت بداتەوە لەو بارەیەوە تا پلانی‌ وەزارەتی‌ کار گەڵاڵە ببێت.

لەو کۆبوونەوەەیدا بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ بێجگە لە هەڵوێستەکردن لەسەر گرفتەکانی‌ سەنتەری‌ ئۆتیزم‌و کەم‌و کورتییەکانی‌ کارگێڕیی و هونەرییەکانی‌، لیژنەیەکی‌ سێ کەسی‌ ڕاسپارد بۆ ماوەی‌ مانگێک سەرپەرشتی‌ کارەکانی‌ ئۆتیزم و بکەن و دەسەڵاتی‌ تەواویان هەبێت بۆ ڕاپەڕاندنی‌ کارەکان و پێشنیارکردنی‌ بۆچوونی‌ گونجاو بۆ پێشخستنی‌ سەنتەرەکە، لە دەرئەنجامیشدا لە ماوەی‌ دوو ڕۆژی‌ ڕابردوودا شۆفێرێک‌و ئۆتۆمبیلێک و پێداویستی‌ ئاوی‌ خاوێن و هێندێک پێداویستی‌ تر بۆ سەنتەرەکە دابین کرا، هەر لەو بارەیەوە کۆبوونەوەکە بەڕێوەبەرایەتی‌ و بەشە پەیوەندیدارەکانی‌ ڕاسپارد زۆر بەبایەخەوە کار بکەن بۆ ئەوەی‌ سەنتەری‌ ئۆتیزم بگاتە ئەو ئاستەی‌ کە لێی‌ چاوەڕوان دەکریت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا پلانی‌ ساڵانەی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ هەڵسەنگاندنی‌ بۆ کراو لەسەر خاڵ و بەرنامە جێ بەجێکراوەکان دەستخۆشی‌ هەبوو، هەروەها تاوتوێی‌ خاڵ‌و بەرنامە جێ بەجێ نەکراوەکان کراو چۆنیەتی‌ لادانی‌ لەمپەرەکانی‌ سەر ڕێگەیان هەڵوێستەی‌ لەسەر کرا.


22/08/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.