• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كانی‌ ناو شاری‌ سلێمانی‌ كۆبوویه‌وه‌

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، ٢ی‌ ٩ی‌ ٢٠١٩، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز هیوا سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دایه‌نگه‌كانی‌ (خنجیل، دایك، به‌ختیاری‌، چوارباخ، چوارتا، دوكان، بازیان) كۆبوویه‌وه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا ڕێنمایی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دایه‌نگه‌كانی‌ كرد كه‌ زۆر به‌ بایه‌خ‌و ورده‌كارییه‌وه‌ سیستم‌و ڕێنمایی‌ دایه‌نگه‌كان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدان جێ به‌جێ بكه‌ن، هه‌روه‌ك وه‌بیری‌ ئاماده‌بووانی‌ هێنایه‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام له‌ ڕێگه‌ی‌ جیاجیاوه‌ ببنه‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ژینگه‌ی‌ دایه‌نگه‌كان گه‌نجاوترین بێت بۆ گه‌شه‌ی‌ منداڵ‌و دووربێت له‌ هه‌موو جۆرێكی‌ توندوتیژی‌، له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ سیاسه‌تی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بۆ ڕوونكرده‌وه‌.

هه‌ر له‌ به‌شێكی‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاسی‌ به‌ڕێوه‌به‌رو توێژه‌رو ستافی‌ دایه‌نگه‌كان كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ خزمه‌ت ده‌كه‌ن‌و له‌مپه‌رو كۆسپه‌كانی‌ ڕایردوویان تێپه‌ڕاندووه‌.

دواتر هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئاماده‌بووان باسیان له‌ دۆخی‌ دایه‌نگه‌كانی‌ خۆیان كردو پێداویستی‌‌و خواسته‌كانیان خسته‌ڕوو، له‌ به‌رانبه‌ردا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ڵێنیدا هه‌موو هه‌وڵێكی‌ خۆی‌ بخاته‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ ئه‌و كێشه‌ی‌ گرفتانه‌ چاره‌سه‌ر بكات.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك بڕیار بۆ باشتر به‌ڕێوه‌بردنی‌ دایه‌نگه‌كان دراو شێوازی‌ ده‌وام له‌ شه‌ممه‌ بۆ پێنجشه‌ممه‌و ڕۆژانه‌ له‌ سه‌عات (7.30) ی‌ سه‌رله‌به‌یانی‌ بۆ (4.00)ی‌ پاشنیوه‌ڕۆ ده‌ستنیشانكرا، هه‌روه‌ك جه‌ختیش كرایه‌وه‌ دایه‌نگه‌ بۆ هه‌موو منداڵێكه‌ به‌بێ جیاوازی‌، له‌م ڕه‌وه‌ هه‌ر دایكێك منداڵه‌كه‌ی‌ له‌ كه‌رتی‌ گشتی‌ یان كه‌رتی‌ تایبه‌ت كاربكات مافی‌ خۆیه‌تی‌ داوای‌ سودوه‌رگرتن بكات له‌و خزمه‌تگوزارییه‌.



03/09/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.