• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
دەوامی‌ دایەنگەکان لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەمجۆرەیە

بە پێی‌ ئەو بەرنامەو پلان‌و بڕیارانەی‌ لە بەشی‌ دایەنگەکانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ دەرچووە، دایەنگە حکومییەکانی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە شەممە بۆ پێنجشەممەو ڕۆژانە لە (7.30)  سەرلەبەیانی‌ بۆ (4.00)ی‌ پاشنیوەڕۆ کراوەن‌و منداڵ لە خۆ دەگرن بۆ دایەنگە ناحکومییەکانیش هەمان دەوام هەیەو زیاتریش لەسەر بنەمای‌ خواستی‌ هاووڵاتیان‌و تا سەعات (3.30) لەسەر هەمان بڕە پارەی‌ مانگانەیەو لە دوای‌ ئەو سەعاتەوە بۆ هەر سەعاتێک دەوامی‌ زیادە تەنها یەک هەزار دینار وەردەگیرێت.

لەو بارەیەوە بەڕێز م.عومەر گوڵپی‌، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌ بە سایتی‌ فەرمی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتیمانی‌ ڕاگەیاند:" لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ نزیکەی‌ ٧٦ دایەنگەی‌ حکومی‌ و ناحکومی‌ و نیمچە حکومیمان هەیە، بۆ ئاسانکاری‌ دەوامی‌ دایکان‌و باوکان‌و پشتیوانیکردنیان دەواممان بەجۆرێک رێکخستووە کە خواستی‌ ئەوانی‌ تێدا ڕەچاو کراوەو لە سەعات (7.30) هەر ڕۆژێکی‌ هەفتە دەوام دەستپێدەکات تا (4.00) بۆ دایەنگە حکومییەکان‌و تا (3.30) بۆ دایەنگە ناحکومییەکان، سەبارەت بە حکومییەکان لە دوای‌ سەعات (٤)ەوە پێویستی‌ نامێنێت بە دایەنگە بەڵام بۆ دایەنگە ناحکومییەکان ئەگەر دایک‌و باوک خواستیان هەبوو بۆ دوای‌ ئەو کاتژمێرە ئەوە ئێمە ڕێگەیان پێ دەدەین تا سەعات (٧)ی‌ ئێوارە دەوام بکەن‌و لە پاش سەعات (3.30) تەها یەک هەزار بۆ هەر سەعاتێک وەردەگیرێت".

هەر لەبارەی‌ جیاکاری‌‌و شێوازی‌ وەگرتنی‌ منداڵ، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ ڕوونیدەکاتەوە کە دایەنگەکان پابەندن بە وەرگرتنی‌ هەر منداڵێک بەبێ جیاوازی‌، وە ڕێگە پێدراو نییە دایەنگە ژوورو شوێن تایبەت بکات بە پاساوی‌ کەمئەندامی‌ یان دواکەوتنی‌ ژیریی‌ یان دواکەوتن لە قسە یان هەر کێشەیەکی‌ تر، خۆ ئەگەر حاڵەتێک هەبێت لە منداڵێکداو جێگەی‌ سەرنج بێت ئەوە پێویستە لیژنەی‌ پزیشکی‌ دەستنیشانی‌ بکات‌و بڕیار بدات ئەو منداڵە ناگونجێت لە دایەنگە وەربگیرێت ئەوەش بۆ پاراستنی‌ بەرژەوەندی‌ منداڵەکە یان منداڵەکانی‌ تر، ئەگەرنا دایەنگەکان بۆ هەموو منداڵێکە بەبێ جیاوازی‌‌و ئەرکی‌ دایەنگەیە کاربکات بۆ گەشەپێدانی‌ ژیریی‌‌و تواناکانیان لە هەموو ڕوویەکەوە ئەگەر منداڵێک کیشەیەکی‌ هەبێت پێویستە دایەنگە کاربکات بۆ چارەسەر کردنی‌ ئەو کێشەیە بە هاوکاری‌ خێزان‌و دایک‌و باوکی‌ منداڵەکە.

بە پێى وتەى بەڕێز هیوا سەعید، بەشی‌ دایەنگەکانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ بەردەوام لە ڕێگەی‌ لیژنەو بە شێوازی‌ جیاجیا بەدواداچوون بۆ کاری‌ دایەنگەکان و ژیانی‌ منداڵان دەکرێت و بەشی‌ دایەنگەکان جەخت دەکاتەوە لەسەر پابەندی‌ سەرجەم دایەنگەکان بە سیستمی‌ دایەنگەکان دەرچوو لە ئەنجومەنی‌ وەزیران و ڕێنمایی‌ دایەنگەکان دەرچوو لە وەزارەتی‌ کارو کاروباری‌ کۆمەڵایەتی‌، لەسەر بنەمای‌ ئەو بەدواداچوونانەش هەر دایەنگەیەک لێپێچینەوەی‌ لەگەڵ دەکرێت کاتێک پابەند نییەو دایەنگە پابەندەکانیش سوپاس دەکرێن، ئەگەر هاووڵاتیانیش کێشەیان لەگەڵ دایەنگەیەک هەبوو یان پێویستیان بە زانیاریی‌ زیاتر بوو دەتوانن بە سەردان یا لە ڕێگەی‌ پەیوەندی تەلەفوونیەوە زانیاریی‌ زیاتر لە بەشی‌ دایەنگەکان لە بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ وەرگرن یان بۆ ئەوەی‌ بەدواداچوون بۆ کێشەکەیان بکرێت.

بۆ پەیوەندی‌ بە بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ و بەشەکانیەوە دەتوانن سەردانی‌ لینکی‌ پەیوەندی‌ بکەن لە سایتی‌ فەرمی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ بکەن و ژمارە تەلەفون و ناونیشانی‌ تەواوی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ وەرگرن.



09/09/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.