• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ پیشوازی‌ له‌ ڕێكخراوی‌ منداڵپارێزی‌ كوردستان ده‌كات

"باس له‌ په‌ره‌پێدانی‌ سه‌نته‌ره‌كانی‌ ئۆتیزم كرا"
وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ پیشوازی‌ له‌ ڕێكخراوی‌ منداڵپارێزی‌ كوردستان ده‌كات

ڕۆژی‌ دووشەممه‌، 9ی‌ 9ی‌ 2019، به‌ڕێز خاتوو كوێستان موحه‌ممه‌د، وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز كاك نوعمان عه‌بدبدوڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ر له‌ ڕێكخراوی‌ منداڵپارێزی‌ كوردستان.

له‌و پێشوازیی‌و دیداره‌دا باس له‌ كێشه‌ی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم‌و چۆنیه‌تی‌ په‌ره‌پێدانی‌ سه‌نته‌ره‌كانی‌ ئۆتیزم كرا له‌ ڕووی‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ كوالێتی‌‌و زیادكردنی‌ ژماره‌یه‌وه‌، هه‌روه‌ها ته‌وه‌رێكی‌ تری‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ته‌رخان بوو بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر سه‌نته‌ری‌ په‌روه‌رده‌و ڕاهێنانی‌ تایبه‌تی‌ منداڵان له‌ گه‌ڕه‌كی‌ ڕاپه‌ڕینی‌ شاری‌ سلێمانی‌، كه‌ تیایدا ڕێكخراوی‌ منداڵپارێزی‌ كوردستان به‌ هاوكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كاری‌ ڕاهێنان‌و په‌روه‌رده‌ی‌ تایبه‌ت پێشكه‌ش به‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم‌و شه‌له‌ل ده‌ماخ‌و داون‌و دواكه‌وتووی‌ ژیریی‌ ده‌كات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ پارێزگاو ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی‌ ڕاسپارد ڕاپۆرتێك له‌باره‌ی‌ كێشه‌ی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم‌و قه‌باره‌و ژماره‌یان ئاماده‌ بكه‌ن، تا به‌ پێی‌ داتایه‌كی‌ دروست كاربكرێت بۆ دانانی‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ خواستی‌ خێزانه‌كان و منداڵانی‌ ئۆتیزم.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا میكانیزمی‌ زیادكردنی‌ هاوكاری‌‌و به‌رپرسیارێتی‌ وه‌زاره‌تی‌ كار له‌ سه‌نته‌ری‌ په‌روه‌رده‌و ڕاهێنانی‌ تایبه‌ت له‌ گه‌ڕه‌كی‌ ڕاپه‌رێنی‌ شاری‌ سلێمانی‌ گفتوگۆی‌ له‌سه‌ر كرا. 

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ له‌ ئێسته‌دا له‌شاری‌ سلێمانی‌ به‌ دوو سه‌نته‌ر نزیكه‌ی‌ 120 منداڵی‌ ئۆتیزم ڕۆژانه‌ بێ به‌رانبه‌ر ڕاهێنان وه‌رده‌گرن، كه‌ دابه‌شبوون به‌سه‌ر 50 منداڵ له‌ سه‌نته‌ری‌ ڕاهێنان‌و په‌روه‌رده‌ی‌ تایبه‌تی‌ منداڵان له‌ گه‌ڕه‌كی‌ ڕاپه‌ڕین كه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی‌ منداڵپارێزه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت‌و وه‌زاره‌تی‌ كار هاوكاره‌ تیایدا، له‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم له‌ گه‌ڕه‌كی‌ كارێزه‌ وشكی‌ شاری‌ سلێمانی‌ نزیكه‌ی‌ 70 منداڵ ڕاهێنان به‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم ده‌كرێت كه‌ سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانیه‌.


09/09/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.