په‌ڕه‌ی ماڵى به‌ساڵاچوانى سلێمانی
وێنه‌كه: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و ستاف‌و سودمه‌ندانی خانه‌ی به‌ساڵاچووانن، 2016 ـ هاوینه‌هه‌واری سه‌رسیر .
ماڵی به‌ساڵاچووان بۆ كێیه؟
ئه‌م ماڵی به‌ساڵاچووانی سلێمانی ماڵێكه بۆ له‌خۆگرتنی ئه‌و به‌ساڵاچووانه‌ی به یه‌كێك له‌م هۆكارانه پێویستیان به شێونێكه بۆ له‌خۆگرتن و حه‌وانه‌وه‌و مانه‌وه:
1ـ ئه‌و به‌ساڵاچووانه‌ی هیچ كه‌سیان نییه له نزیكه‌وه خزمه‌تیان بكات و چاودێریان بكات.
2ـ ئه‌و به‌ساڵاچووانه‌ی كه كه‌سه نزیكه‌كانیان له‌ده‌ستداوه به هه‌ر هۆكارێك.
3ـ ئه‌و به‌ساڵاچووانه‌ی به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه كه‌سه نزیكه‌كانیان ناتوانن خزمه‌تیان بكه‌ن.
4ـ ئه‌و به‌ساڵاچوانه‌ی به‌هۆی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه خێزانه‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن‌و كه‌سێك نیه چاودێریان بكات.
له ماڵه‌كه‌دا هه‌ل‌و مه‌رجێكی له‌باری تێدا ڕه‌خساوه بۆ ژیانكردن‌و خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی‌و ته‌ندروستی پێشكه‌ش به به‌ساڵاچووان ده‌كرێت، كه به‌پێی یاسا خانمانی سه‌روو (55) ساڵ‌و پیاوانی سه‌روو (60) ساڵ ده‌چنه چوارچێوه‌ی ئه‌م ماڵه‌وه.
ئه‌م ماڵه دوو جۆر به‌ساڵاچوو له‌خۆده‌گرێت، ئه‌وانیش به‌ساڵاچوانی ئاسایی‌و به‌ساڵاچووانی په‌ككه‌وته، به‌ساڵاچووانی ئاسایی ئه‌وانه‌ن كه توانای بیر‌و هزرو جه‌سته‌ییان باشه‌و ده‌توانن خۆیان خزمه‌تی خۆیان بكه‌ن، به‌ساڵاچووانی په‌ككه‌وته به‌پێچه‌وانه‌وه توانای خۆخزمه‌تكردنیان نییه یان كه‌مه‌و پێویستیان به‌خزمه‌ت‌و چاودێری وورد هه‌یه له ماڵه‌كه‌دا، بۆ ئه‌مه‌ش ستافێكی ڕاهێنراو‌و شاره‌زا ڕۆژانه به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراو كارده‌كه‌ن بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری له‌سه‌رجه‌م ڕووه‌كانه‌وه تا بتوانرێت به‌ساڵاچووه‌كه ماڵی به‌سالاچووان به‌ماڵێكی ئاسایی ته‌ماشا بكات.
خزمه‌تگوزارییه‌كانی ماڵی به‌ساڵاچووان و ئەرکى ستافەکان:
1ـ له خۆگرتن و چاودێری.
2ـ پاك‌و خاوێنی‌و شوێنی تایبه‌تی حه‌وانه‌وه بۆ هه‌ر به‌ساڵاچوویه‌ك.
3ـ خواردنی پێویستی ته‌ندروست به پێی خشته‌یه‌ك بۆ هه‌موو ژه‌مه خواردنه‌كان به پێی پێویستی خواستی به‌ساڵاچوان و ئامۆژگارییه پزیشكییه‌كان.
4ـ ده‌سته‌به‌ركردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خزمان.
5ـ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌ردان و چوونه‌ته ده‌ره‌وه له ماڵ به پێی پێویستی به‌ساڵاچووان.
6ـ گه‌شت‌و سه‌یران‌و به‌سه‌ربردنی كات.
7ـ چاودێری ته‌ندروستی‌و پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به هاوكاری نه‌خۆشخانه‌كان.
8ـ دابینكردنی جل‌و به‌رگ‌و پێویستیه ڕۆژانه‌ییه‌كانی تری به‌ساڵاچووان.
9ـ دابینكردنی خه‌رجی گیرفانی ڕۆژانه.
10ـ شۆردن‌و خزمه‌تكردنی جۆراوجۆر بۆ ئه‌و به‌ساڵاچووانه‌ی توانای خۆ خزمه‌تكردنیان نییه‌و له به‌شی په‌ككه‌وته‌ی ماڵه‌كه نیشته‌جێن.
11ـ وه‌رزش‌و ڕێنمایی ته‌ندروستی.
12ـ پێشكه‌شكردنی ڕێنمایی‌و ڕاوێژی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی بۆ ژیانی ڕۆژانه‌و ڕێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ خزمان.
13ـ ڕێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوان به‌سالاچووان‌و خانه‌واده‌و خزمه‌كانیان، به جۆرێك به‌ساڵاچوو به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌رێنی‌و گه‌رم‌و گوڕ‌و دۆستانه‌بێت له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌و خزمانی.
زانیاریی پێویست:
به‌ڕێوه‌به‌ر: به‌ناز كه‌ریم قادر- دیپلۆم له په‌یمانگای ته‌كنیكی.
ناونیشان: سلێمانی - ڕێگای سه‌ره‌كی به‌كره‌جۆ - بینای كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی .
ژماره ته‌له‌فون: 0533160442
پێكهاته‌ی به‌شه‌كانی مالَى به‌ساڵاچووان:
(ئیداره ـ خۆیه‌تی ـ توێژه‌ر ـ ژووری گه‌نجینه ـ هۆبه‌ی ته‌ندروستی... هتد) چه‌ندین ژووری تر كه له‌ناویاندا بوونی كتێبخانه‌یه‌كی بچوك كه سوودمه‌ندان‌و كارمه‌ندان ڕۆژانه ده‌توانن سوودی لێ وه‌ربگرن.
مه‌رجی وه‌رگرتن له مالَى به‌ساڵاچوون:
1- به‌ساڵاچووی ژن ده‌بێت (55) ساڵ به‌ره‌وژووربێت‌و پیاو (60) ساڵ به‌ره‌و ژوور بێت.
2- به‌ساڵاچوو ده‌بێت توانای خزمه‌تی خۆی هه‌بێت، واته په‌ككه‌وته‌ی سه‌رجێگا نه‌بێت.
3- نابێت هیچ نه‌خۆشییه‌كی (ساری) یاخود (ئینتقالی) هه‌بێت، وه‌ك (سیل ـ نه‌خۆشی پێست ـ ... هتد) هه‌روه‌ها نه‌خۆشی (عه‌قڵی) نه‌بێت.
مه‌رجه‌كانی دابڕان:
1- له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر به‌ساڵاچووه‌كه كۆچی دوای بكات.
2- ئه‌گه‌ر به‌ساڵاچووه‌كه له‌گه‌ڵ یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی خانه‌دا نه‌گونجێت‌و توێژه‌ر به‌پێی ڕاپۆرتی تایبه‌تی خۆی داوای ئه‌وه بكات له‌خانه‌دا داببڕێت.