پلان و بهرنامهی پهروهردهیی نوێ دەچێتە بوارى جێ بەجێکردنەوە
ڕۆژی دووشهممه، 6ی 7ی 2020، بهئامادهبوونی بهڕێز م.عومهر گوڵپی، بهڕێوهبهری گشتی چاودێریو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی سلێمانیو بهڕێزان ئاراس ناصر، بهرپرسی بهشی پارێزگاری خێزانو هیوا سهعید، سهرپهرشتیاری پهروهردهیی و سۆران سهعید، بهرپرسی بهشی پلانو بەدواداچوونو ژیار جەلال، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانیو ڕازاوە میرزا، جێگری بەرێوەبەری دانا موحەممەد ڕوف، بەرپرسی ماڵی نەوجەوانانی کوڕان، بەشێکی گرنک لە کارو پلانی پۆلێنکردنی منداڵان بە پێی خواستە پەروەردەیییەکان و پێداویستیەکانی تەمەن جێ بەجێکرا کە بریتبوو لە جیاکردنەوەی ماڵی نەوجەوانانی کوڕان بۆ دوو ماڵی جیاواز بە پێی پێویستیە پەروەدەییەکانو کردنەوەی ماڵەکە لە بینایەکی نوێو بە بەرنامەیەکی نوێوە و کردنەوەی ماڵی بابان بۆ ڕاهێنانی منداڵان.
لەو بۆنەیەدا بەرێز بەرێوەبەری گشتی وتەیەکی پیشکەش بە منداڵانی ماڵی نەوجەوانان کردو تیایدا داوای لێکردن بە پابەندییان بە بەرنامە پەروەردەییەکانەوە هاوکارو پاڵپشتی ستافەکان بن بۆ ئایندەیەکی باشتریانو بەڵێنی پێدان هەرچییان بۆ بکرێت کەمتەرخەمی ناکەن لە دابینکردنی پێداویستیەکانی رۆژانەو پێداویستییە پەروەردەییەکانو ڕاهێنانو پەرەپێدان بە تواناکانیان.
هەر لەو بۆنەیەداو بەجیا، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی ئاراستەی بەڕێزان بەڕێوەبەرو سەرجەم بەپرسو کارمەندانی ماڵی نەوجەوانان کرد کە زۆر دڵسۆزانە کاریان کردووە لە پلانی پۆلێنکردنی ماڵەکان بە پێی خواستو پێداویستییە پەروەردەییەکان، هەروەها سوپاسی هەموو ئەو خێرخوازو چاکەکارانەی کرد کە لە ڕووی مادییەوە پأڵپشتی سەرخستنی ئەم بەشەی پلانەکە بوونو کەلێنێکی گەورەیان لە پێداویستییەکان پڕکردەوە، بەتایبەتیش سوپاسی ڕێکخراوی (ناز)کرد کە لەو ئەرکەدا پشکێکی گەورەیان هەیە، و لەوبارەیەوە سوپاسی خاتوو شەنگ عوسمان، سەرۆکی رێکخراوەکەو سەرجەم کاراو کارمەندانی خۆبەخشیانی کرد.
جێ ئاژەیە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێریو گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، لە ڕێگەی دامەزراوە جیاجیاکانیەوە، و وێڕای قەیرانی داراییو مەترسییەکانی نەخۆشی کۆرۆنا، بەدوو ئاراستە کار لەسەر ئەو منداڵانە دەکات کە خێزانەکانیان لەدەست دەدەنو پێویستیان بە ماڵەکانی منداڵانە، ستراتجیی یەکەم بریتیە لە گەشەپێدانو سەرخستنی پرۆژەی خێزانی جێگرەوە کە زیاترە لە چوار ساڵە کاری تێدا دەکرێتو لەمساڵدا چووەتە قۆناغەکانی کۆتاییو کار دەکات بۆ ئامادەکردنو ڕاهێنانی خێزانی شایستە بۆ لەخۆگرتنی منداڵان، ئاراستەی دووەم بریتیە لە پۆلێنکردنی منداڵان بە پێی خواستە پەروەردەییەکانو دانانی بەرنامەی پەروەردەیی پێشکەوتوو بۆ گەشەپێدان بە توانای منداڵانو پەروەردەیەکی گونجاوو شایستە.
|