بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە حەوت قەزاو ناحیەی سەربە پارێزگای سلێمانی خول و ڕاهێنانی جۆراو جۆر دەکاتەوە.
"منداڵان دەتوانن بێبەرامبەر بەژداری خولەکان بکەن"
بەڕێوەبەرایەتی گشتی، منداڵانی ئازیزی قەزاو ناحیەکانی ( سەیدصادق، چەمچەماڵ، پێنجوێن، بازیان، دەربەندیخان، پیرەمەگروون، شارەزوور، پێنجوێن) ئاگادار دەکاتەوە، خول و چالاکیەکانی وەرزی هاوین لە سەنتەرەکانی پاراستن و چالاکی منداڵان دەستپێدەکات کە خولەکانی زمان و کۆمپیوتەرو مۆسیقاو خولی جۆراو جۆری بەسود دەگرێتەوەو لەئێستادا دەتوانن سەردانی سەنتەرەکان بکەن بەمەبەستی ناونوسین و بەژداری کردن.
🔵ناونیشانی سەنتەرەکان.
①سەنتەری شارەزوور/ قاتی یەکەمی فەرمانگەی تاپۆی شارەزوور تەنیشت شارەزوور مۆڵ.
②سەنتەری دەربەندیخان/ گەڕەکی کۆماری، پشتی 30مەتری گڵابەکان، بەرامبەر ئامادەیی پێشەوا.
③سەنتەری پێنجوێن/ گه ره كى ناو شاخان ته نيشت (قوتابخانه ى شه هيد محمد صديق).
④سەنتەری بازیان/ گەرەکی برایەتی پشت قوتابخانەی زۆزگ.
⑤ سەنتەری چەمچەماڵ/گەڕەکی ئاسوودە . تەنیشت مزگەوتی سالار فقێ (ناو بینای بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی چەمچەماڵ)
⑥سەنتەری پیرەمەگروون/ پیرەمەگرون گەرەکی شارەوانی. ناوبینای کتێبخانەی گشتی بەرامبەر مزگەوتی عمری حمە علی چەرمەگا.
⑦سەنتەری سەیدصادق/ سەیدصادق گەڕەکی حەسار
نزیک مەڵبەندی تەندروستی حەسار یاخود نزیک سەرجاوەی ئاوی حەسار.
🔵تێبینی
خولەکان بێبەرامبەرن و هیچ بڕە پارەیەک وەرناگیرێت.
🔵کاتی دەوام :- ڕۆژانی یەکشەمە تا پێنجشەمە/ کاتژمێر 8:30 تـــــــا 1:00پاش نیوەڕۆ.
بەهیوای سوود و سەرکەوتن بۆ سەرجەم منداڵان.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی.
17ـی حوزەیرانی2026