ئاگاداریەک بۆ ئەو هاوڵاتیە خاوەن پیداویستیە تایبەت و کەمئەندامانەی مووچەی کەمئەندامیان هەیە.
بەڕێزان سەرجەم ئەوخاوەن پێداویستیە تایبەت و کەمئەندامانەی سودمەندن و هاوکاری لەتۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی وەردەگرن ، ئاگادارتان دەکەین سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی بکەن.
1-ئەوانەی کۆدی بایۆمەتری هەیە کۆدەکانمان بۆ بهێنن.
2- دروستکردنی کۆدی بایۆمەتری بۆئەوانەی کۆدیان نیە، پێویستە لەگەڵ ئامادەبوونی خۆیان ، کارتی نیشتیمانی و ناسنامەی کەمئەندامیان پێبێت.
3- هەرکەمئەندامێک بەدەم ئەم بانگەوازەوە نەیەت هاوکاریەکەی ڕادەگیرێت و ئەم بڕیارە لەسەر ڕاسپاردەی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچونی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی
26ـی ئــــابی2024
|