بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا ژمارەیەک ئامێر دەفرۆشێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەموو ئەو هاوڵاتیانە ئاگادار دەکاتەوە کە خواستی کڕینیان هەیە، هەڵدەستێت بە فرۆشتی ژمارەیەک ئامێر کەلەخوارەوە ئاماژەی پێکراوە، بە پێی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان( ژمارە 1ـی ساڵـی2021) بەڕێگەی زیاد کردنی ئاشکرا، لە ڕێکەوتـی 26ـی 6ـی2026 کاتژمێر 10:30 خولەکی سەر لەبەیانی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی لە گەڕەکی بەکرەجۆ.
هەرکەسێک ئارەزومەندە بالە کات و شوێنی دیاری کراو ئامادەبێت .
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاترو لیستی کەل وپەلەکان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی بکەن لەگەڕەکی بەکرەجۆμ
تێبینی :
①بەشدار بوو 5000000 پێنج ملیۆن دینار وەک بارمتەی یاسای لێوەردەگیرێ .
②بەشدار بوو دەبێت کارتی نیشتیمانی یان ڕەگەزنامەی عێراقی و کارتی زانیاری پێبێت.
③ئەوکەسەی زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت کرێی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگاداریەی لێ وەردەگیرێت وەک کرێی خزمەتگوزاری.
④پێویستە ئەو کەسەی زیادکردنەکەی بۆدەر دەچێت لەماوەی 3 ڕۆژدا کەل و پەلەکان بگوازێتەوە.
⑤ کەل و پەلەکان پێکهاتوون لە ئامێری (ساردکردنەوەی چیلەر، گەرمکردن، ماتۆڕ، ساحیبە، مڕەشەح)
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی.
18ـی 5ـی2026