بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوون بێبەرامبەر بۆ هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت ڕادەگەیەنێت
دوای واژۆ کردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و کۆمپانیای گردجان توانرا ٤٥ چل و پێنج یەکەی نیشتەجێ بوون لەجۆری شوقە بەبێ بەرامبەر بۆ ئەو کەمئەندامانەی ڕێژەی پەککەوتەییان سەدا سەدە و کرێچین دابین بکرێت لە پڕۆژەی شاری شاران / قولەرەیسی کە لەلایەن وەبەرهێن / کاردۆ عبدالواحد ەوە دروست دەکرێت، بە بوونی ئەم مەرجانە؛
* ڕێژەی کەمئەندامیەکەی لەسەدا سەد بێت.
* خێزانداربێت.
* کرێچی بێت.
* جگە لەموچەی کەمئەندامی هیچ مووچە و داهاتێکی تری نەبێت.
* نیشتەجێی قەزای ناوەندی سلیمانی بێت.
تێبینی؛
هەر خاوەن پێداویستیەکی تایبەت خوازیارە و مەرجەکان دەیگرێتەوە دەتوانێ لە ڕۆژی سێشەممە 26ـی 11ـی2024 تـــا ڕۆژی سێشەممە 3ـی 12ـی2024 ، سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕم، لە کاتی دەوامی فەرمی.
ناونیشان :- بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی - گردی جۆگە - خوار ئامادەیی هەڵکەوتی کوڕان.
|