ڕۆژی 16ی 1ی 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ئامار‌و زانیاریی كار‌و چالاكییه‌كانی ساڵی 2017ی سنوری كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خسته‌ڕوو كه ئه‌مه‌ی خواروه ده‌قی زانیارییه‌كانه:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی
ئامار‌و زانیاریی كار‌و چالاكییه‌كانی ساڵی 2017
وه‌ك به‌شێك له پابه‌ندی به شه‌فافییه‌ت‌و به‌رچاوڕوونی هاووڵاتیان له ڕێگه‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنه‌وه، له یازده ته‌وه‌ری جیاوازدا پوخته‌ی كار‌و چالاكی‌و زانیارییه‌كانی ساڵی 2017 بۆ ڕایگشتی‌و هاووڵاتیان به‌مجۆره‌ی خواره‌وه ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
یه‌كه‌م/ زانیارییه‌كان له‌بواری پاراستنی منداڵ:
1.زانیارییه‌كان له‌بواری له خۆگرتنی منداڵان:
أـ ماڵی ساوایان (خوار 4 ساڵ): ژماره‌ی منداڵانی سودمه‌ندبوو له خانه‌ی ساوایان(خوار4 ساڵ) بریتییه له (33) منداڵ، ژماره‌ی منداڵانی خانه له ئێسته‌دا بریتییه له ( 15 منداڵ/ 13 كوڕ‌و 2 كچ)، ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو خانه‌واده‌كانیان یان گه‌یه‌نراونه‌ته خێزانی جێگره‌وه بریتییه له (18 منداڵ/ 7 كوڕ‌و 11 كچ). (تێبینی: ئه‌م ژماره‌یه له ساڵی 2016دا 24 منداڵ بووه).
ب ـ ماڵی كوڕان: ژماره‌ی سودمه‌ندانی خانه‌ی كوڕان (30) منداڵ، له‌وانه (12)یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو خانه‌واده‌و له ئێسته‌دا له خانه‌ی كوڕان (18) منداڵ ژیانی ئاسایی به‌ڕێده‌كه‌ن.
ج ـ ماڵی كچان: ژماره‌ی سودمه‌ندانی خانه‌ی كچان له‌ساڵی 2017 بریتییه له (47) منداڵ‌و له‌وانه (38) منداڵیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو خێزان‌و له ئێسته‌دا (9) منداڵ له ماڵه‌كه‌دان‌و ژیانی ئاسایی به‌ڕێده‌كه‌ن.
د. پڕۆژه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی منداڵ بۆ ناوخێزان كه له‌لایه‌ن ماڵه‌كانه‌وه به پێی ڕێنمایی جێ به‌جێده‌كرێت: ژماره‌ی منداڵانی ده‌ره‌وه‌ی خانه (61 منداڵ/ 43 كوڕ‌و 18 كچ).
ه. پرۆژه‌ی خێزانی جێگره‌وه:
خێزانی جێگره‌وه، بۆ یه‌كه‌مجاره له هه‌رێمی كوردستان جێ به‌جێده‌كرێت‌و شاری سلێمانی بۆ ئه‌زمونكردن هه‌ڵبژێردراوه‌و له ساڵی 2017 دا پڕۆژه‌كه هه‌نگاوی كرداری خۆی ناو توانی خێزان ئاماده بكات بۆ وه‌رگرتنی منداڵ‌و منداڵیش بنێرێته ناو خێزان، له ساڵی 2017 له ڕێگه‌ی پڕۆژه‌ی خێزانی جێگره‌وه: (5 منداڵ) نێردراونه‌ته ناو خێزانه جێگره‌وه‌كان، 10 خێزانیش په‌سه‌ندكراون‌و ئاماده‌ن بۆ وه‌رگرتنی منداڵ.
2. هێڵی گه‌رمی فریاكه‌وتنی منداڵان(هێڵی 116ی منداڵان):
أ. به‌درێژایی ساڵی 2017، ژماره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فوونیانه‌ی له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا كراون به هێڵه‌كه‌وه بریتین له (64,148) په‌یوه‌ندی، له‌وانه (16,467) یان له كاتی ده‌وامدا بووه له سه‌عات 8.30 بۆ 2ی پاشنیوه‌ڕۆو وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه. (تێبینی: ژماره‌ی په‌یوه‌ندی وه‌رگیراو له ساڵی 2016 بریتی بووه له 4505 )، واته له ساڵی 2017 نزیكه‌ی چوار هێنده‌ی ساڵی 2016 په‌یوه‌ندی وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه.
ب. كۆی ئه‌و كێشانه‌ی له‌لایه‌ن منداڵان‌و خێزانه‌كانیانه‌وه ڕووبه‌ڕووی هێڵه‌كه كراونه‌ته‌وه بریتین له (1,557) كێشه (تێبینی: له ساڵی 2016 بریتبوون له 496 كێشه)، له‌وانه ( 765 كێشه‌یان هی منداڵی خانه‌خوێ)بوون‌و (792 كێشه‌ش منداڵی ئاواره)، جۆری كێشه‌كانیش به‌مجۆره دابه‌شبوون (768 خێزانی، 601 ته‌ندروستی، 34 سۆزداری، 24 یاسایی، 92 په‌روه‌رده‌یی، 13 كۆمه‌ڵگا، یه‌ك حاڵه‌ت سێكسی، هی تر 30)، له‌و كێشانه (705)یان ئاراسته‌ی دامه‌زراوه‌ی تر كراون بۆ چاره‌سه‌ر.
3. پڕۆژه‌ی پاڵپشتی ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی منداڵ‌و خێزان به‌هاوكاری ڕێكخراوی (یونسێف):
أ. ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی سودمه‌ندبوون له سه‌نته‌ره‌كانی پڕۆژه‌كه له شاره‌كانی سلێمانی‌و چه‌مچه‌ماڵ‌و ده‌ربه‌ندیخان بریتییه له (7,894) منداڵ، له‌وانه (811 منداڵی خانه‌خوێ، 6469 منداڵی ئاواره‌ی ناوخۆی عێراق‌و 279 منداڵیش په‌ناهه‌نده‌ن).
ب. ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی سودمه‌ندبوون له پڕۆژه‌ی پاڵپشتی ده‌روونی به‌شێوه‌ی تیمی گه‌ڕۆك بریتییه له (9,247) منداڵ، (منداڵی خانه‌خوێ 1457، منداڵی ناوخۆی ئاواره‌ی ناوخۆی عێراق 6943، منداڵی په‌ناهه‌نده 847).
ج. ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی وه‌ك حاڵه‌ت (كێشه) وه‌رگیراون له پڕۆژه‌كه‌دا بریتییه له (568) منداڵ كه هه‌موویان له منداڵانی ئاواره‌ن.
د. ژماره‌ی ئه‌و خێزنانه‌ی له پڕۆژه‌كه‌دا هاوكاری ماددی كراون بریتییه له (124) خێزان.
دووه‌م/ له بواری ئافره‌تان‌و داڵده‌دانی ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو:
ژماره‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له ساڵی 2017 داڵده‌دراون‌و سودمه‌ندبوون له خزمه‌تگوزارییه جۆراو جۆره‌كانی ماڵی داڵده‌دانی ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراوو پارێزراون بریتییه له ( 230 ئافره‌ت‌و 51 منداڵ)، ژماره‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه له ئێسته‌دا له ماڵه‌كه داڵده‌دراون بریتییه له ( 30ئافره‌ت‌و 1 منداڵ). (تێبیی: ڕێژه‌كه به‌رزبووه‌ته‌وه، چونكه له ساڵی 2016 ئه‌و ژماره‌یه 204 ئافره‌ت بوون).
سێیه‌م/ له بواری پاراستنی به‌ساڵاچووان‌و له خۆگرتنیان:
ژماره‌ی ئه‌و به‌ساڵاچووانه‌ی سودیان له خانه‌ی به‌ساڵاچووان وه‌رگرتووه له ساڵی 2017 برتییه له (74) به‌ساڵاچوو، له‌وانه (14) به‌ساڵاچوو خانه‌ی به‌ساڵاچووانیان به‌جێهێشتوه‌و (13) به‌ساڵاچوویان كۆچی دواییان كردووه، له ئێسته‌شدا (47) به‌ساڵاچوو له خانه‌كه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن ( 35پیاوو 12 ئافره‌ت)، ژماره‌ی به‌ساڵاچووه په‌ككه‌وته‌كان كه ئێسته له یه‌كه‌ی په‌ككه‌وته‌ی ماڵی به‌ساڵاچووان 24 سه‌عات خزمه‌ت ده‌كرێن بریتییه له ( 19) به‌ساڵاچوو. (تێبینی: ژماره‌كه هێندێك زیاتره له‌و ژماره‌یه‌ی له ساڵی 2016 سودیان له ماڵی به‌ساڵاچووان وه‌رگرتووه كه 69 به‌ساڵاچوو بێت) .
چواره‌م/ له‌بواری ڕاهێنان‌و په‌روه‌رده‌ی تایبه‌تدا:
ژماره‌ی سودمه‌ندانی سه‌نته‌رو په‌یمانگاكانی بواری په‌روه‌ده‌و ڕاهێنانی تایبه‌ت بریتیه له (187) منداڵ‌و گه‌نجی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن، كه به‌مجۆره دابه‌شبوون:
1. په‌یمانگای ئاوات بۆ په‌روه‌رده‌ی مێشك: 32 منداڵ (10 كوڕ‌و 22 كچ).
2. په‌یمانگای هیوای نابیستان: 93 خوێندكار (48 كوڕ‌و 45 كچ).
3. په‌یمانگای ڕووناكی:19 خوێندكار (12 كوڕ‌و 7 كچ).
4. په‌یمانگای هانا: 37 سودمه‌ند (21 كوڕ‌و 16 كچ).
5 ـ سه‌نته‌ری ئۆتیزم: 11 منداڵ (10 كوڕ‌و 1 كچ).
پێنجه‌م/ خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان:
1. ژماره‌ی تۆماركراوو پرۆسه‌ی پیاچوونه‌وه‌و ئه‌نجامی لیژنه پزیشكییه‌كان: ژماره‌ی ئه‌و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تانه‌ی له فه‌رمانگه‌كانمان تۆمارن (تا 2013) بریتین له (29,545) (تێبینی: ئه‌م ژماره‌یه له ساڵی 2016 بریتی بووه له 30229)، له پرۆسه‌ی دووباره پشكنینه‌وه‌دا كه به فه‌رمانی ژماره 1515 ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له مانگی 4ی 2016 ده‌ستی پێكردووه‌و له 1ی 10ی 2017 كۆتایی پێهاتووه به‌مجۆره:
أ. ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی فۆرمیان پڕكردووه‌ته‌وه‌و سه‌ردانی لیژنه پزیشكییه‌كانیان كردووه بریتین له (25,267) هاووڵاتی.
ب. ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی نه‌هاتوون بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم‌و سه‌ردانی لیژنه پزیشكییه‌كانیان نه‌كردووه بریتین له (4,278) هاووڵاتین.
ج. ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به پێی ڕێنماییه‌كان شایسته نابن له‌وانه‌ی لیژنه پزیشكی‌یان كردووه بریتیه له نزیكه‌ی له سه‌دا دوازده ( 12% ) كه ده‌كاته نزیكه‌ی (3,000).
2. مۆڵه‌تی به‌خێوكار:ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه یان نوێكردووه‌ته‌وه بۆ به‌خێوكردنی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به ڕێژه‌ی شایسته بریتییه له (389) مۆڵه‌ت، مۆڵه‌ته‌كانیش زۆرترینیان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ن به (269) مۆڵه‌ت، كه‌مترینیان له وه‌زاره‌ته‌كانی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن‌و پێشمه‌رگه‌و خوێندنی باڵا‌و ڕۆشنبیرین كه بۆ هه‌ر وه‌زاره‌تێك ته‌نها (2) مۆڵه‌ته، مۆڵه‌ته‌كانیش به پێی شاره‌كان به‌مجۆره دابه‌شبوون (308 سلێمانی، شاره‌زوور 13، ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین 38، چه‌مچه‌ماڵ 18، ده‌ربه‌ندیخان 3) ڕه‌گه‌ز (36) یان كوڕ‌و (353)یان مێ، به پێی كه‌سه نزیكه‌كانیش بریتییه له (327) دایك‌و (28) باوك‌و (6)برا‌و (10) خوشك‌و (7) هاوسه‌رو (6) كچ‌و (1)كوڕ‌و (1)پور‌و (3)براژن.
3. مووچه‌و هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی: ژماره‌ی مووچه(هاوكاری)یانه‌ی دابه‌شكراون له ساڵی 2017 بریتییه له (10) مووچه‌ی مانگه‌كانی(6 تا 12ی 2016 و مانگه‌كانی 1و 2 و 3و 4ی 2017) كه بڕه‌كه‌ی بریتییه له(17,081,150,000 ) حه‌ڤده ملیار‌و هه‌شتاو یه‌ك ملیۆن‌و سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار.
4. پشكنین بۆ بینا‌و دروستكردنی ستانداردی ئه‌ندازیاری بینای شیاو بۆ كه‌مئه‌ندامان:
أ. له ساڵی 2017دا، به‌شی ئه‌ندازیاری به دواداچوونی بۆ 28 بینا‌و پرۆژه‌ی جۆراوجۆر كردووه، له‌وانه 18یان تا ڕاده‌یه‌ك ڕه‌چاوی تایبه‌تمه‌ندی كه‌مئه‌ندامانیان كردووه‌و 10 یان شیاونه‌بوون بۆ به‌كارهێنانیان له‌لایه‌ن كه‌مئه‌ندامانه‌وه.
ب. له ساڵی 2017 دا به‌شی ئه‌ندازیاری توانیویه‌تی سه‌رجه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تایبه‌ت به بینا‌و پڕۆژه جۆراوجۆره‌كان بۆ كه‌مئه‌ندامان ئاماده‌بكات بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی پارێزگا‌و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتی وه‌به‌رهێنانه‌وه بچێته ناو پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت‌و پابه‌ندییه‌كانی هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومی یان نا حكومی كه بینا‌و پرۆژه‌ی نوێ دروست ده‌كات.
شه‌شه‌م/ دایه‌نگه‌كان :
1. ژماره‌ی دایه‌نگه‌و منداڵی سودمه‌ند: سه‌رجه‌م ژماره‌ی منداڵان له دایه‌نگه‌كان بریتیه له (1837) منداڵ‌و ژماره‌ی دایه‌نگه‌كان بریتیه له (70) دایه‌نگه، كه به‌مجۆره دابه‌شبوون: ژماره‌ی دایه‌نگه حكومییه‌كان بریتییه له (11) دایه‌نگه‌و (276) منداڵیان له خۆگرتووه، دایه‌نگه ناحكومییه‌كان ژماره‌یان (52) دایه‌نگه‌یه كه (1416) منداڵیان له خۆگرتووه‌و نزیكه‌ی 431 هه‌لی كاریشیان ره‌خساندووه بۆ ره‌گه‌زی مێ، ژماره‌ی دایه‌نگه‌ی فه‌رمانگه‌كانیش بریتییه له (11) دایه‌نگه كه (321) منداڵیان له خۆگرتووه، ژماره‌ی ئه‌و دایه‌نگانه‌ی له ساڵی 2017 له‌سه‌ر داوای خۆیان داخراون (7)دایه‌نگه‌یه، وه (5) دایه‌نگه‌ش به‌هۆی كه‌م‌و كورتییه‌وه سزادراون به سزای ئاگاداركردنه‌وه.
2. ژماره‌ی دایه‌نگه‌ی نوێ‌و دایه‌نگه‌ی داخراو و دایه‌نگه‌ی سزادراو:له ساڵی 2017دا () دایه‌نگه به‌هۆی قه‌یرانی دارایی‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی منداڵ داخراون، له به‌رانبه‌ردا دایه‌نگه‌ی نوێ كراونه‌ته‌وه، دایه‌نگه‌ی سزای (ئاگاداركردنه‌وه)یان پێدراو به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به ڕێنمایی‌و سیستمی دایه‌نگه‌كان.
حه‌وته‌م/ خول‌و ڕاهێنان‌و ۆرك شۆپه‌كان:
له خول‌و ڕاهێنانه جۆراوجۆره‌كانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی‌و پڕۆژه‌كانی پاراستنی خێزان‌و منداڵ (738) كه‌س سودمه‌ندبوون له ساڵی 2017، كه به‌مجۆره دابه‌شبوون:
1. ژماره‌ی سودمه‌ندان له خول‌و راهێنانی تایبه‌ت به پڕۆژه‌ی پاڵپشتی ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی منداڵ‌و خێزان بریتییه له (220كارمه‌ندو توێژه‌ری پڕۆژه) له شاره‌كانی سلێمانی‌و چه‌مچه‌ماڵ‌و ده‌ربه‌ندیخان.
2. ژماره‌ی سودمه‌ندان له خول‌و ۆرك شۆپ به شێوه‌ی گشتی له بواری پاراستنی خێزان‌و هوشیاری كۆمه‌لایه‌تی‌و جۆراوجۆر بریتییه له 518 كه‌س .
هه‌شته‌م/ چاودێری خێزان: ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له لیستی چاودێریی خێزان تۆمارن بریتییه له (23775) سودمه‌ندن كه له مانگی 8ی ساڵی 2015 ه‌وه هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان وه‌ر نه‌گرتووه له مووچه‌كانیان.
نۆیه‌م/ بینا‌و پڕۆژه‌ی نوێ:
له ساڵی 2017 ، بینای دوو دایه‌نگه له پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون ته‌واوكراون‌و ته‌سلیمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كراون وه‌ك موڵكی به‌ڕێوبه‌ه‌رایه‌تی گشتی كه ئه‌وانیش دایه‌نگه‌كانی پڕۆژه‌كانی (ده‌روازه سیتی‌و شاهێن سیتی)ین، هه‌روه‌ها بینای دایه‌نگه‌ی به‌ختیاریش ته‌واوكراو له ئێسته‌دا به‌كارده‌هێنرێت، هه‌روه‌ها بیناكانی خانه‌ی به‌ساڵاچووان‌و له ڕانیه‌و دایه‌نگه‌ی حاجیاواش ته‌واوكراوه.
ده‌یه‌م/ بودجه‌و خه‌رجییه‌كان:
1. نه‌سریه‌ی مانگانه بۆ خه‌رجییه‌كانی به‌كارخستن:
سه‌رجه‌م ئه‌و بڕه پارانه‌ی وه‌ك نه‌سریه وه‌رگیراون له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانمانه‌وه بریتییه له (570,441,325) كه به‌مجۆره دابه‌شبوە: بڕی نه‌سریه‌ی مانگانه‌ی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له 12 مانگی ساڵی 2017 بریتییه له (27,624,800) دینار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی بریتییه له (453,821,875)دینار، به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێریی كه‌مئه‌ندامان (29,696,600) دینار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆری پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی (21,125,550) دینار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ربه‌ندیخان (15,759,750) دینار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بتوێن/ ڕانیه (17,858,000)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌مچه‌ماڵ (4,554,750) دینار.
2. مووچه‌ی كارمه‌ندان: بڕی ئه‌و پارانه‌ی وه‌ك مووچه وه‌رگیراون له لایه‌ن نزیكه‌ی (1145) كارمه‌ندی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان له دیوانی به‌ڕێوه‌ه‌برایه‌تی گشتی‌و 6 به‌ڕێوه‌به‌رێتی بریتییه له بڕی (4,635,354,990) چوار ملیار‌و شه‌ش سه‌دو سی‌و پێنج هه‌زارو نۆسه‌دو نه‌وه‌د دینار بۆ بۆ 9 مانگی ساڵی 2017 .
3. داهات:بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له ماوه‌ی ساڵی 2017دا له سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت به شێوه‌ی داهات بریتییه له بڕی (152,041,000) سه‌دو په‌نجاو دوو ملیۆن‌و چل‌و یه‌ك هه‌زار دینار كه له بواری (داهاتی دایه‌نگه حكومییه‌كان‌و داهات‌و رسوماتی كردنه‌وه‌ی دایه‌نگه‌ی ناحكومی‌و هێندێك داهاتی جۆراو جۆری تر).
یانزه‌یه‌م/ صندوقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی (داهات‌و خه‌رجی):
1. داهات :داهاتی صندوقی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی كه له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه له ساڵی 2017 به‌خشراوه‌ته صندوقه‌كه بریتییه له (19,558,000) نۆزده ملیۆن‌و پێنج سه‌دو په‌نجاو هه‌شت هه‌زار دینار‌و له حسابی دۆلاریش بریتییه له بڕی ($7600) حه‌وت هه‌زارو شه‌ش سه‌د دۆلار.
2. خه‌رجی صندوق:ئه‌و پارانه‌ی به‌شێوه‌ی پاداشتی ده‌وامی زیاده‌ی خانه‌كان، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كارمه‌ند بۆ خزمه‌تكردنی منداڵانی خانه‌ی ساوایان‌و به‌ساڵاچووان‌و په‌ككه‌وته‌كان له خانه‌ی به‌ساڵاچووان، خه‌رجی نه‌شته‌رگه‌ری‌و ته‌ندروستی، ڕاسته‌وخۆ به‌خشین به به‌ساڵاچووان، بڕه‌كه‌ی بریتییه له (98,290,000) نه‌وه‌دو هه‌شت ملیۆن‌و دووسه‌دو نه‌وه‌د هه‌زار دینار كه بۆ ماڵه‌كانی منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و داڵده‌دانی ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو خه‌رج كراوه.
ـ كۆتایی ـ
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی دامه‌زراوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌و له ساڵی 2008 دامه‌زراوه‌و له ڕێگه‌ی شه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌و كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه‌وه خزمه‌تگوزاری چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له سنوری پارێزگای سلێمانی پێشكه‌ش ده‌كات.
ئاماده‌كردنی:
به‌شی پلان‌و به‌دواداچوون
هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی
16ی 1ی 2018