• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
راپۆرت
داهاتی‌ مانگی‌ 1ی‌ ساڵی‌ 2017ی‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ كه‌ له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه‌ پێشكه‌شكراوه‌

داهاتی‌ مانگی‌ 1ی‌ ساڵی‌ 2017ی‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ كه‌ له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه‌ پێشكه‌شكراوه‌

وه‌ك به‌شێك له‌ به‌دیهێنانی‌ شه‌فافییه‌ت له‌ به‌ڕێوه‌بردندا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سه‌رجه‌م ناوی‌ خێرخوازان‌و بڕی‌ ئه‌و پاره‌و هاوكارییانه‌ی‌ به‌خشیویانه‌ته‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ بۆ هه‌ر مانگێگ بڵاوده‌كاته‌وه‌.

بڕی‌ ئه‌و پارانه‌ی‌ به‌ دیناری‌ عێراقی‌ له‌ ماوه‌ی‌ مانگی‌ یه‌كداو له‌ ڕۆژی‌ 1ی‌ 1ی‌ 2017 تا 31ی‌ 1ی‌ 2017 پێشكه‌ش به‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ كراون بریتین له‌(7,671,250 - حه‌وتملیۆن‌و شه‌ش سه‌دو حه‌فتاو یه‌ك هه‌زارو دوو سه‌دو په‌نجا) دینار كه‌ له‌لایه‌ن 17 هاووڵاتی‌‌و چاكه‌خوازه‌وه‌ پێشكه‌شكراوه‌و به‌ دۆلاری‌ ئه‌مریكیش بریتییه‌ له‌ (3200 - سێ‌ هه‌زارو دوو سه‌د) دۆلار كه‌ له‌لایه‌ن حه‌وت هاووڵاتی‌‌و چاكه‌خوازه‌وه‌ پێشكه‌ش كراوه‌.

ئه‌مانه‌ی‌ خواره‌وه‌ ناوی‌ خێرخوازان‌و چاكه‌كاران‌و بڕی‌ هاوكارییه‌كانیانه‌:

1ـ بڕی‌ ئه‌و پارانه‌ی‌ به‌ دراوی‌ دیناری‌ عێراقی‌‌و به‌شێوه‌ی‌ كاش گه‌یشتوون به‌ لیژنه‌ی‌ پێشوازی‌ بریتیبوون له‌ (7,671,250 - حه‌وت ملیۆن‌و شه‌ش سه‌دو حه‌فتاو یه‌ك هه‌زارو دوو سه‌دو په‌نجا) دینار كه‌ له‌لایه‌ن 17 هاووڵاتی‌‌و چاكه‌خوازه‌وه‌ پێشكه‌شكراوه.

2ـ بڕی‌ ئه‌و پارانه‌ی‌ به‌ دراوی‌ دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌‌و به‌شێوه‌ی‌ كاش گه‌یشتوون به‌ لیژنه‌ی‌ پێشوازی‌ بریتیبوون له‌ (3200 - سێ‌ هه‌زارو دوو سه‌د) دۆلار كه‌ له‌لایه‌ن حه‌وت هاووڵاتی‌‌و چاكه‌خوازه‌وه‌ پێشكه‌ش كراوه‌.


3ـ هیچ شت‌و مه‌ك‌و پێداویستییه‌ك له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه‌ له‌ مانگی‌ یه‌كدا نه‌گه‌یشتووه‌ به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌.

 صندوقه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ خانه‌كانی‌ نه‌وجه‌وانان، ساوایان، به‌ساڵاچووان‌و داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو‌و سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانییه‌ كه‌ دیوانه‌كه‌ی‌ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ به‌كره‌جۆی‌ شاری‌ سلێمانیه‌و یه‌كێكه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌. 

به‌ناوی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتییه‌وه‌ سوپاس‌و پێزانینی‌ خۆمان ئاراسته‌ی‌ خێرخوازان‌و چاكه‌كاران ده‌كه‌ین‌و هیوای‌ به‌رده‌وامیین بۆ ده‌خوازین.

كلیك بكه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ داهاتی‌ صندوق له‌ مانگی‌ 12ی‌ ساڵی‌ 2016 :
http://socialsuli.com/News.aspx?id=395&MapID=2

07/02/2017
بابەتی زیاتر...
1
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.